خزمەتگوزارییەکان

تەسکیی بۆری هەناسە: هۆکار، نیشانەکان، دەستنیشان کردن و چارەسەرکردن!

8 خرداد 1402 52 سەردان 0 بۆچوون

تەسکیی بۆری هەناسە بە تەسکبوونەوەی بۆری هەناسە دەڵێن کە دەتوانێت هۆکاری جیاوازی هەبێت. زۆر جار ڕێکارە پزیشکییەکانی پێشوو وەکوو ئینتوبەیشن و ترەکیۆستۆمی هۆکاری دروستبوونی تەسکیی بۆری هەناسەن. بەڵام هەندێ نەخۆشیش دەتوانن هۆکاری ئەوە گرفته بن. ئێمە لەم وتارەدا هەوڵمان داوە تەسکیی بۆریی هەناسە شی بکەینەوە. لەگەڵمان بن.

چارەسەرکردنی تەسکیی بۆری هەناسە لە ئێراندا لەسەر دەستی دکتور ئەردا کیانی پسپۆڕی باڵای سییەکان ئەنجام دەبێت.

تەسکیی بۆریی هەناسە چییە؟

تەسکی بۆریی هەناسە، باریکبوونەوەی بۆریی هەناسەیە. تەسکیی بۆری هەناسە دەتوانێت کاریگەری بخاتە سەر بەشە جیاجیاکانی بۆریی هەناسە و رەهەندی جیاواز لەخۆ بگرێت. بە زۆری باریکبوونەوەی بۆریی هەناسە بەرەبەرە بە درێژایی قۆناغێکی زەمەنی دروست دەبێت. تەسکیی بۆری هەناسە دەتوانێت هۆکاری جیاوازی هەبێت. ئەم نەخۆشییە بە دەگمەن  ڕوو دەادت زگماگی بێت. تاکەکان بە زۆری بە درێژایی ژیانی خۆیان تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن. بۆ نموونە ئەم گرفته لەوانەیە بە هۆی گرێ، زیانبینین یان پاش ئینتۆبەیشنی درێژخایەن یان ترەکیۆستۆمی ڕوو بدات. جگە لەوەش هەندێ لە نەخۆشییەکان، تەسکیی بۆریی هەناسەشیان لەگەڵە، بۆ نموونە گەورەبوونی ڕژێنی تایرۆئید یان ئیلتیهابات.

یەکێک لە نیشانە سەرەکییەکانی تەسکیی بۆری هەناسە، پشووسوارییە. پشووسواری سەرەتا لە کاتی چالاکیی جەستەیی و دواتر لە کاتی پشووداندا دەبیندرێت. یەکێکی تر لە نیشانە باوەکانی ئەم نەخۆشییە هەناسەدانی دەنگدارە. لە درێژخایەندا بە هۆی تەسکبوونەوەی بۆری هەناسە، بەڕێژەی پێویست هەوا ناگاتە سییەکان و گەیاندنی ئوکسیجێن سنووردار دەبێتەوە. پزیشکەکان بە شێوازی جیاجیا تەسکیی بۆریی هەناسە چارەسەر دەکەن.

تەسکیی بۆری هەناسە لە چ کەسانێکدا دەبیندرێت

تەسکیی بۆری هەناسە لە چ کەسانێکدا دەبیندرێت؟

داتایەکی ورد سەبارەت بە ڕێژەی تەسکیی بۆری هەناسە لەبەردەستدا نییە. ئەم نەخۆشییە دەتوانێت لە هەر تەمەنێکدا کاریکگەری بخاتە سەر کەسەکان چونکە هۆکاری جیاجیا بۆ تووشبوون بەم نەخۆشییە بوونیان هەیە ئەم نەخۆشییە لە گەورەساڵاندا لە ئەنجامی ڕێکارە پزیشکییەکانی پێشوو وەکوو ترەکیوستۆمی یان ئینتۆبەیشن ڕوو دەدات. ئەم بابەتانە لەوانەیە ببن بە هۆی ڕوودانی هەندێ زیان کە لە ئاکامدا دەبن بە هۆی تووشبوون بە تەسکیی بۆری هەناسە.

هۆکارەکانی تەسکیی بۆری هەناسە چین؟

هۆکاری جیاواز بۆ توشبوون بە تەسکیی بۆری هەناسە بوونیان هەیە. باریکبوونەوەی بۆریی هەناسە دەتوانێت زگماگی (دەگمەن) بێت یان کەسەکە بە درێژایی ژیانی خۆی تووشی ئەم نەخۆشییە ببێت. جگە لەوەش ئەو زیانانەی بەر بۆریی هەناسە کەوتوون یان نەخۆشییە جیاوازەکان بە زۆری لە هۆکارەکانی تەسکیی بۆری هەناسەن. هۆکارەکانی تەسکیی بۆری هەناسە کە بەرەبەرە و بە هێواشی ڕوو دەدات بریتین لە:

  • شوێنی برین
  • گرێیەکان
  • گەورەبوونی ڕژێنی تایرۆئید
  • ئیلتیهاب
هۆکارەکانی تەسکیی بۆری هەناسە چین

نیشانەکانی تەسکیی بۆری هەناسە چین

بە زۆری نیشانەکانی تەسکیی بۆری هەناسە لەپڕ و لەناکاو دەست پێ ناکەن، بەڵکوو بەرەبەرە و بەئارامی ڕوو دەدەن. نیشانەکان لەگەڵ باریکبوونەوەی بۆری هەناسە تەشەنە دەسەنن. ئەم نیشانانەی خوارەوە لەگەڵ تەسکیی هەناسە ڕوو دەدەن:

  • تەنگەنەفەسی
  • هەناسەدانی دەنگدار (ئەستریدۆر)
  • کۆکە

ڕێڕەو و پرۆسەی چارەسەرکردن لە تەسکیی بۆری هەناسەدا

ئەگەر تەسکیی هەناسە لە کاتی خۆیدا چارەسەر بکرێت، ئەوە ڕێڕەو و پێشبێنی باشی دەبێت. زۆرێک لە نەخۆشەکان دەتوانن سەرلەنوێ ژیانێکی ئاساییان هەبێت و هیچ نیشانەیەک لە نەخۆشییەکە لە خۆیاندا هەست پێ نەکەن و بە باشترین شێوه سەرقاڵی ژیانی خۆیان بن. بێ چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشییە، تەنگەنەفەسی بەردەوام تەشەنە دەسەنێت. چارەسەرکردنی تەسکیی بۆری هەناسە هەمیشە پەیوەندی بە هۆکاری سەرەکیی ئەو گرفتەوە هەیە. بەڵام ڕێژە و شوێنی باریکبوونەوەی بۆری هەناسەش لە هەڵبژاردنی چارەسەری نەخۆشییەکە ڕۆڵی هەیە. تەمەن و دۆخی تەندروستیی گشتی و داخوازییە کەسییەکانی ئێوەش گرنگن. کەواتە بەر لە چارەسەرکردن سەبارەت بە شێوازی چارەسەرکردنەکە لەگەڵ پزیشکەکەتان قسە بکەن. ئەو بژاردە چارەسەرییانەی وا هەندێکیان بە کەڵکوەرگرتن لە تەکنیکی کەمداگیرکەر ئەنجام دەدرێن، بریتین لە: 

  • نەشتەرگەریی لەیزەری
  • دانانی ستێنت
  • هەراوبوونەوەی بۆری هەناسە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

call