خزمەتگوزارییەکان

شیرپەنجەی سی چییە و چۆن دەرمان دەبێت؟

8 خرداد 1402 70 سەردان 0 بۆچوون

شێرپەنجەی سی گروپێک لە لووە بێدەرمانەکانن  و بە هۆی پەرەسەندن لەو خانانەی کە لە سەر ئاوسیانی قوڕگ یان سییەکانن دروست دەبن. ئەم نەخۆشیە سی لای ڕاس زۆرتر گیرۆدە دەکات تاکوو سی چەپ، بەڵام  لوبەکانی  سەرەوەی ئەندامیش خەسار دەبینن. ئەم نەخۆشییە نە بە خێرایی بەڵام لە ماوەی چەن سالدا پەرە دەستێنێت. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا تەنیا بە سی ناوێستێت، لوو دەتوانێ مێتاساژەکان بنێرێت بۆ ئەندام  پێکهاتەکانی دیکەی جەستەی مرۆڤ.

لە لایەکی دیکەوە شێرپەنجەی سی یەکێک لە مەترسیدارترین و باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە. لە ڕوی پەرە سەندنەوە ، پاش شێرپەنجەی پێست لە جێگای دووهەمدایە و بۆ لێکەوتەی ناخۆش و خراپ لە جێگەی یەکەمدایە. کە واتە هەبوونی بیرۆکە لە بارەی هۆکارگەلی دروست بوونی لوو، شوێن، نیشانەکان، شێوەگەلی ناسینەوە و شێوازەکانی چارەسەری زۆر  گرینگن.

شیرپەنجەی سی چییە و چۆن دەرمان دەبێت؟

هۆکارەکانی مەترسی تووش بوون بە شێرپەنجەی سی

لە ١٠ کەس کە تووشی شێرپەنجەی سی بوون ٨ کەسیان جگەرەیان کێشاوە، بەڵام ئەم نەخۆشیە لە کەسانیکدا کە جگەرە ناکێشنیچ دەبینرێت. ئەو هۆکارانە کە دەبنە هۆی تووش بوون بە شێرپەنجەی سی بریتین لە:

بەهرەی بۆ ماوەیی.

بوون لە بەری ئەو مادەگەلە کە  مرۆڤ تووشی شێرپەنجە دەکەن.

تیشکدانەوەی لە ڕادەبەدەری قەبەزە.

تیکچوونە بۆماوەیەکان.

هەندێک لە ڤایرۆسەکان.

زۆر خواردنی کحۆل و لاوازی جەستەیی بە هۆی خواردنی خراپەوە.

ئەو کەسانەی کە مەترسی زۆرتریان بۆ تووش بوون بەم نەخۆشیە لە سەرە:

ئەو کەسانەی کە سەرووی ٤٠ ساڵ تەمەنیانە و جگەرە دەکێشن.

ئەوانەی کحۆل دەخۆنەوە.

ئەو نەخۆشانەی کە تووشی نەخۆشیگەلی درێژخاوێنی سی بوون.

ئوە نەخۆشانەی تووشی نەخۆشیگەلی ئەنکۆلۆجیکی کۆئەندامی هەناسەی سەروو و سییەکانن لە ڕابردوودا.

ئەوانەی کە بەهرەی بنەمالەییان هەیە.

ئەو کەسانەی کە بە شێوەی بەردەوام لەگەڵ رادیۆگرافی، ڕادون، ئارسێنیک و تۆز و خۆڵ پەیوەندییان هەیە.

ئەو کەسانەی کە جێگای کۆمەلایەتییان لە خوارەوەیە.

هۆکارگەلی سەربەخۆ لە مرۆڤ، وەکوو تەمەنی سەروی ٥٠ ساڵ، تێکچوونی لوو، نەخۆشیگەلی درێژخاوێنی سی.

شێرپەنجەی سی چۆن دەردەکەوێت؟

نیشانەکانە دیارەکانی ئەم نەخۆشیە دەنگی خسە خسی سێنگ لە کاتی هەناسە کێشان و دەنگی بۆڵ لە کاتی قسە کردندایە.

نیشانەکان پەیوەندییان بە شوێنی شێرپەنجەیچەوە هەیە. وەکوو وێنە شێرپەنجەی سی شوێنێکە کە بۆ ماوەیەکی زۆر و بێ ژان لە جەستەدا بوونی هەیە، بەو هۆیە کە لوو کاریگەری ناخاتە سەر دەماری کۆتایی و شێرپەنجەی ناوەندی سی بە شێوەی قۆزین هاوڕا لەگەڵ بەڵخی تێکەڵ بە خوێن و چڵک، تەنی هەناسەی بەردەوام، گۆڕیانی دەنگ و نەخۆشی گشتی خۆی دەردەخات.

ناسینەوەی شێرپەنجەی سی:

ناسینەوەی شێرپەنجەی سی

بۆ ناسینەوەی شێرپەنجەی سی لەم خاڵگەلەی ژێرەوە کەڵکوەردەگرن:

رادیۆگرافی( هەندێ لە لووەکان بە فلۆرۆگرافی پێشگرانەوە شناسایی دەبن).

CT و MRI.

برۆنکۆسکۆپی قوڕگ بە نموونە هەڵگرتنی بیوپسی بۆ تاوتوێی پێکهاتە.

PT  و CT بۆ تاوتوێی پەرەسەندنی مێتاساژەکان و چاودێری کردنی پڕۆسەی دەرمان.

سۆنۆگرافی ئاندێسکۆپی یان ناو برونشیاڵ، بە مەبەستی تاوتوێی بارودۆخی لیمفەگرێ و قۆناغەکانی دەرمان.

دەنگی مێغناتیسی قوڕگ و سی ئیمکانی ناسینەوەی نئۆپلاسمە قووڵەکان لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا گونجاو دەکات.

تۆراکۆسکۆپی، پشکنین بە وێنەهەڵگری فیلم لە ڕێگای کونی قەبەزەوە.

پشکنینی خوێنی بۆماوەیی مولکولی بۆ لووی تایبەت.

چارەسەری شێرپەنجەی سی

زانینی زوو بەم نەخۆشیە بۆ دەرمان کردن بە شێوەی کاریگەر زۆر پێویست و گرینگە. لەم حاڵەتەدا پاش لابردنی پێکهاتەی بێدەرمان، چاکبوونەوەی تەواو و هاتنەوە بۆ ژیانی ئاسایی ئیمکانی هەیە.

نەشتەرگەری

لە ئەگەری ئەوەی کە ئەم نەخۆشییە بەرەو ئەندامەکانی دیکەی لەش  و ئیزافییەکانی لیمفەگرێ پەلی نەکوتاوێت، لە کاتی نەشتەرگەریدا بەشێک یان هەمووی سی هەڵدەگیرێت. بۆ کەسانێک کە لە قۆناغی یەکەم، دووهەم و تەنانەت سێهەمی ئەم نەخۆشییەدان نەشتەرگەری دەتوانێ باش بێت. لە ئەگەری پەرەسەندنی نەخۆشی بۆ ئەندامە گرینگەکانی دیکە یان لە بارودۆخی جیدی نەخۆش نەشتەرگەری  ئیتر وڵامدەر نییە.

پەرتۆ دەرمانی یان ڕادیۆلۆژی

تیشکی یونیزەی ڕێنوێنی کراو کە خانە بێدەرمانەکان لە ناو دەبات، تێکەڵ لەگەڵ نەشتەرگەری، کیمیا دەرمانی و شێوەگەلی دیکە لە تەواوی قۆناغەکاندا بە کار دەبرێت. جگە لە نەشتەرگەری، پەرتۆ دەرمانی بۆ لابردنی شێوەی جگە لە نەشتەرگەری بۆ لە ناو بردنی ئەو خانانەی کە ماون و مێتاساژەکان پاش نەشتەرگەری، بۆ بەرگری لە خراپتر بوون یان باشتر بوونی ئەو حاڵەتانەی کە نەشتەرگەرییان بۆ ناکرێت بە کار دەبرێت.

کیمیا دەرمانی

ئەو دەرمانانەی کە خانەکانی لوو لە ناو دەبەن لەگەڵ پەرتۆ دەرمانیدا پێش و پاش نەشتەرگەری، و هەروەها لە حاڵەتگەلی بالینیدا بە کار دەبرێن.

دەرمانی ئامانج دار یان تارگێت تراپی

دەرمانگەلی نوێی ئامانجدار بۆ بەرگری کردن لە گەشە کردنی جۆرەکانی خانەیی تەواو دیاری کراو بە کار دەبرێن. دەرمانە ئامانجدارەکان لووەکە لە ناو نابەن، بەڵام بەری گەشە کردنی لوو دەگرن کە دەبێتە  هۆی چاک بوونەوەی نیشانەکانی شیرپەنجە لە نیو ژنان و پیاواندا، و لە حاڵەتگەلێکدا کە نەشتەرگەری بۆ نەخۆش ناکریت، تەمەنی نەخۆش دەبەنە سەرەوە.

ساغ کردنەوەی نەخۆشگەلێک کە تووشی شێرپەنجەی سی بوون

چاک بوونەوە پاش نەشتەرگەری  بە مەبەستی لابردنی بەشێک لە سی ئەم بەشانە لە خۆ دەگرێت:

جیمناستیکی پزیشکی.

فیرکاری هەناسە کێشان لە ڕێگای دیافراگمەوە.

چارەسەری دەرمانی ڕێفۆرمی.

خاوێن هەڵگرتنی کۆئەندامی هەناسە کێشان.

دەرهاوردنی لیکی قوڕگ بە مەبەستی لابردنی ئاوەکانی دەم.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

call