خزمەتگوزارییەکان

کۆڕۆنای درێژخاوێن

8 خرداد 1402 61 سەردان 0 بۆچوون

لە نیو ئەو کەسانەی کە تووشی پەتای کۆڕۆنا بوون، کەسانێک هەن کە نێشانەکانی ئەم نەخۆشییە لە جەستەیاندا زۆرتر لە سێ مانگ دەمێنێتەوە. سەرەتا ئەم نێشانەگەلە وەکوو کۆڕۆنای درێژخاوێن ناوی لێدەبرا، بەڵام لە ئیستادا زۆرتر وەکوو بارودۆخی پاش کۆڕۆنا ناوی لێدەبەن، لە لایەکی دیکەشەوە نە تەنیا هێما ئیحتیماڵییەکان، بەڵکوو ئاستی نەخۆشیش لە مرۆڤەکاندا جیاوازە.

بەراورد دەکرێت کە ١٣ لە سەدی ئەوانەی کە کۆڕۆنایان هەبووە، کێشەی دڕێژخاوێن و چەن مانگەیان هەیە. کۆڕۆنای درێژخاوێن هاوڕا لەگەڵ هێماگەلی گشتی و تایبەت بۆ ماوەی ٤تا ١٢حەفتە دیاری دەکرێت و دەناسرێت. نیسانەگەلی گشتی وەکوو: ماندوویی، ژانەسەر، ژانی ماسوولکە و جومگە، خراپتر بوونی دۆخی تەندروستی و بە مەیلی بە خواردنە. نیشانەگەلی تایبەت و پەیوەندیدار بە سیستەمی هەناسە کێشان بە گشتی لەگەڵ کێشە لە هەناسە کێشان و قۆزین خۆیان دەردەخەن. لە درێژەی باسدا کۆویدی درێژخاوێن و ڕێگاچارەکانی بەرەنگار بوونەوە لەگەڵی تاوتوێ دەکەین، کە واتە تا کۆتایی باسەکە لەگەڵمان بمێنن.

کۆڕۆنای درێژخاوێن:

مەبەست لە پەتای دریژخاوین چییە؟

پەتای درێژخاوێن بە بارودۆخێک دەوترێت کە تێیدا نیشانە پایەدارەکان بۆ ماوەی سێ مانگ پاش تووش بوون بەم نەخۆشییە لە جەستەدا دەمێنن.  هەندێ جار ئەم نیشانەگەلە ئەوندە قورسن کە بەرگری لە هاتنەوەی مرۆڤ بۆ ژیانی ئاسایی دەکەن. لەوە ناچیت کە ماوەی مانەوەی نیشانەکان لەگەڵ قورسی ئەم نیشانانە پەیوەندی هەبێت. لە ڕاستیدا تەنانەت ئەو کەسانەش کە نیشانەگەلی کەم و کزی ئەم نەخۆشێیەیان هەیە دەتوانن تووشی کێشەگەلی درێژخاوێن ببن. ڕەنگە ئەم بابەتە بە هۆی دروست بوونی کۆئەندامێکی بەرگریکار بێت کە بە هۆیەوە کۆئەندامی بەرگری جەستە لە خۆوە دەشێوێت. تێکچوونی دیاری پەتای کۆڕۆنای درێژخاوێن دەتوانێ لە بە شێوەگەلی جۆراوجۆر دروست ببێت.

ئەو خەسارانەی کە بە هۆی نەخۆشی یان ڤایرۆسەوە بە شێوەی ڕاستەوخۆ  لە سەر جەستەی نەخۆش کاریگەرن.

لێکەوتە و تیکچوونەکانی سیستەمی دەمار.

وڵامی نائاسایی کۆئەندامی بەرگری کە بە مەبەستی تیکۆشان بۆ لە ناو بردنی ڤایرۆس، جۆرێک خۆپارێزی دروست دەکات کە بە هۆیەوە بە شێوەی هەڵکەوت هێرش دەکاتە سەر ئەندامەکان و پێکهاتەی جەستەی خۆی و زیانیان وەبەر دەگەیەنێت.

مەبەست لە پەتای دریژخاوین چییە؟

نیشانە گشتییەکانی پەتای درێژخاوێن لە ناو سییەکاندا چییە؟

باوترین نیشانەی پەتای کۆڕۆنا بە گشتی ماندوویی و بە دوای ویدا لە دەس دانی هەستی چەشتن و بۆ کردن، تێکچوونی خەو، نیشانەگەلی دەماری وەکوو دڵەڕاوکێ یان ترس، ڕپەی دڵ و یان ترپەی دڵ بە شیوەی شێواو و ناڕێکە. یەکێک لە نیشانە باوەکانی دیکە تیکچوونی بوم و لێڵی مێشکییە.  بوم و لێڵی مێشکی بارودۆخێکە کە تێیدا کێشەی وەبیرهێنانەوە و چەق خستن لە سەر شتێک و ماندوویی هەیە.

تا ئەو شوێنەی کە پەیوەندی بە سیستەمی هەناسە کێسانەوە هەبێت، نیشانەکانی وەکوو هەموو ڤایرۆسە هەناسەییەکانە خەسار دەخاتە سەر سی و کۆئەندامی هەناسە کێشان. چاک بوونەوەی خەسارەکانی سی پیویستی بە کات هەیە، بەڵام بەختەوەرانە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا نەخۆش چاک دەبێتەوە. هەروەها لە حاڵەتگەلی دیکەدا نیشانەکانی چڵکی سی  یان فیبروز لە ناو سی تی ئێسکەندا نییە، بەڵام کێشە لە کاتی ڕاهێنانی جەستەیی و چالاکی وەرزشیدا دریژەی هەیە و یان نەخۆش ناتوانێت وەکوو پێش نەخۆشی چالاکی ببێت. وەرزشەکانی ساغ کردنەوەی سی تا رادەیەک دەتوانن بۆ چاک بوونەوەی ئەم بارودۆخە یارمەتیدەر بن.

 چی کەسانێک شآنسی ئەوەیان هەیە کە چاک ببنەوە و چی کەسانیک ئەم شانسەیان نییە؟

بە شێوەی گشتی لە ٦ تا ١٢ مانگیدا چاک بوونەوە  و ئاسایی بوونی سی تی ئیسکەن ڕوودەدات. بەڵام لە زۆربەی حاڵەتەکاندا لە ناو چوونی ڤایرۆس لەگەڵ چاک بوونەوەی بالینی هاوکات نییە. ئێمە دەزانین کە کام لە نەخۆشەکان دێر یان زوو چاک دەبنەوە، و ئەمە هەمیشە پەیوەندی بە قورسی پەتاکەوە نییە. ژمارەیەکی کەم لە نەخۆشەکان فیبروزی سی درێژەداریان هەیە.

 چی کەسانێک شآنسی ئەوەیان هەیە کە چاک ببنەوە و چی کەسانیک ئەم شانسەیان نییە؟

چۆن بزانم کە تووشی پەتای درێژخاوێن بووگم؟

هەست بە خنکاوی، هەناسە سواری لە کاتی ڕۆیشتنە سەر لە پلیکانەوە یان لە کاتی ڕێگا ڕۆیشتندا، کە لە ناو ناچن باوترین نیشانەکانی ئەم نەخۆشییەن. لەم حاڵەتەدا باشتر وایە کە تەلەفون بۆ دکتۆرەکەتان بکەن، بۆ ئەوەی بریار بدات کە ئایا پشکنینی وەکوو ئێسپیرۆمیتری و سی تی ئێسکەنی قەبەزەتان پێویستە کە ئەنجامی بدەن بۆ ئەوەی دکتۆر بزانێت ئایا خەساری درێژخاوین لە سەر سی هەیە یان نە. ڕەنگە هەندێ لە نەخۆشەکان سەرەڕای هەبوونی نیشانەکان سی تی ءیسکەنی ئاساییان هەبێت.

کەی سەردانی دکتۆری پسپۆڕ بکەین؟

درێژە کێشانی نیشانەگەلێکی وەکوو قۆزین و تێکچوونەکانی هەناسە، کە پەیوەندی ببێت یان نەبێت بە دیکەی نیشانەکانی پەتاوە( وەکوو ماندوویی، ژانی ماسوولکە، ژانە سەر،) پێویستیان بە تاوتوێی دکتۆر هەیە بۆ ئەوەی خەساری سی ڕەد بکاتەوە. پشکنینگەلی زۆرتر وەکوو تاقیکردنەوەی کارکردی کۆئەندامی هەناسە و لە ئەگەری هەبوونی نەخۆشی و زیان، نواندنی دەرمانگەلی تایبەت پێویستە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

call