خزمەتگوزارییەکان

برۆنکوسکۆپی چییه و چۆن ئەنجام دەدرێت؟

8 خرداد 1402 75 سەردان 0 بۆچوون

ئەندۆسکۆپیی سییەکان کە برۆنکوسکۆپیی پێ دەڵێن، شێوازێکە بۆ پشکنینی بۆرییەکانی هەوا (قوڕقوراگە و بۆری هەناسە) و بۆ دەستنیشانکردنی زۆربەی نەخۆشییەکانی سی و سپێلاک (لەوانە گرێی سییەکان، ڕیشاڵی سییەکان و ئیلتیهابی سییەکان) بە کار دێت. جگە لەمانەش، برۆنکوسکۆپی هەندێ بژاردەی چارەسەرکردنیش پێشکەش دەکات (بۆ نموونە لەناوبردنی تەنی نامۆ، چارەسەرکردنی تەسکیی بۆری هەناسە). لەم بەشەدا بەتەواوی سەبارەت بەم شێوازە، سوودەکانی و هەموو ئەو خاڵانەی وا پێویستە بیزانن، شرۆڤە کراوە.

برۆنکوسکۆپیی سییەکان لە ئێراندا و لە شاری تاران لەسەر دەستی دکتور ئەردا کیانی، پسپۆڕی باڵای سی و برۆنکۆسکۆپی لە باشترین نەخۆشخانەکاندا ئەنجام دەدرێت.

برۆنکوسکۆپی چییە؟

برۆنکوسکۆپی چییە؟

برۆنکوسکۆپی پشکنینێکە کە بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی بۆرییەکانی هەناسە و لەوانەیە بۆ شوشتنی بۆرییەکانی هەناسە، نموونە هەڵگرتن لە بەڵغەم یان شانەکانی سییەکان بەکار بێت.

ئەو ئامێرەی وا برۆنکوسکۆپیی پێ ئەنجام دەدرێت، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی کۆئەندامی هەناسە (قوڕگ، قوڕقوڕاگە و بۆریی هەناسە) ڕاستەوخۆ ببیندرێت. ئەم ئامێره هاوشێوەی بۆرییەکی نەرم و زۆر تەنکە ( کەمتر لە ٤ ملم).

لە چ کاتێکدا پێویستە برۆنکوسکۆپی ئەنجام بدرێت

لەم حاڵەتانەی خوارەوە بۆ ڕوونکردنەوەی زۆرتر پێویستە برۆنکوسکۆپی ئەنجام بدرێت:

دەستنیشانکردن:

کۆکردنەوەی دەردراوەکانی بۆریی هەناسە لەو نەخۆشانەی وا تووشی ئیلتیهابی سییەکان بوون (بەکتریاکان لەوانە مایکۆبەکتریاکان، ڤایرۆسەکان و کوارگەکان)

نموونەهەڵگرتن بۆ گرێی سییەکان یان گۆڕانکارییە نەناسراوەکانی شانەی سییەکان و بۆرییەکانی هەناسە.

گەورە بوونەوەی نامۆی گرێ لیمفاوییەکان لە مەیدانی ناوەڕاستدا (ئەوەی پێی دەڵێن مێدیاستینۆم)

دەستنیشانکردنی گرەیدی گرێیەکە (کە پێی دەڵێن قۆناغبەندی) لە شێرپەنجەی سییەکاندا

چارەسەر کردن:

  • لابردنی تەنی نامۆ
  • وەستاندنی خوێنبەربوونی سییەکان
  • چارەسەرکردنی تەسکیی بۆری هەناسە (بۆ نموونە هەراوکردنەوە، دروستکردنەوەی کەناڵ، دانانی ئێستەند)
  • چاندنی بەستەری یەک‌لایەنە لەو نەخۆشانەی تووشی گیرانی درێژخایەنی سییەکانن ((COPD
  • تێرمۆپلاسی لە ڕەبۆی توندی بۆرییەکانی هەناسەدا
برونکوسکوپی چیست؟

ئامێری پێویست بۆ ئەنجامدانی برۆنکوسکۆپی

 ئەو ئامێرەی بۆ ئەنجامدانی برۆنکوسکۆپی کەڵکی لێ وەردەگیرێت، پێی دەڵێن برۆنکوسکۆپ. ئامێرێکی بچووکی هاوشێوەی کلیپ بەناوی (Pulse oximeter) لەسەر پەنجەیەک دەبەسترێت کە بەردەوام لێدانی دڵ و ئاستی ئوکسجینی خوێن دەپێوێت و لەوانەشە بە درێژایی ڕێکارەکە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و لە مەودای زەمەنی ڕێکدا پەستانی خوێنیش بپێورێت.

دوا بە دوای ئەوە پەرستار ڕاستەخۆ ٢ یان ٣ سپرای سڕکەرەوە دەپژێنێتە ناو قوڕگتان (لەوانەیە بەپێ پێویست بۆ لووت و دەمیش بەکاری بهێنێت) بۆ کەمکردنەوەی ئازاری داخڵکردنی برۆنکوسکۆپ. هەروەها دەکرێت دەرزییەکی بچووکیش بکاتە ناو خوێنبەرێکی قۆڵەوە بۆ ئەوەی دەرمانی دژە دڵەڕاوکێ بۆ نەخۆشەکە بەکار بهێنێت کە هەر ئەمەش دەتوانێت ببێت بە هۆی خەوالۆیی نەخۆشەکەوە.

ئایا برۆنکوسکۆپی ئازاری هەیە؟

ئایا برۆنکوسکۆپی ئازاری هەیە؟

ئەم پشکنینە بەئازار نییە و برۆنکوسکۆپ تەنها پاش بەنج بوونی ناوچەیی دەخرێتە ناو بۆرییەکانی هەناسەوە. لە کاتی پشکنینەکەدا هەست بە ناڕاحەتییەکی کەم دەکەن و ئەوە بە زۆری بە هۆی ئەوەیە کە لەو کاتەدا هەست دەکەن پێویستتان بە کۆکەیە. پێویستە ئەوەشتان وەبیر بهێنینەوە کە برۆنکوسکۆپ نابێتە هۆی داخرانی بۆرییەکانی هەناسە، هەر بۆیە بەردەوام بن لەسەر هەناسەدانی سروشتی خۆتان. پاش پشکنینەکە لەوانەیە بۆ چەند کاتژمێرێک بۆ قووتدانی خۆراک کێشەتان هەبێت کەواتە لانیکەم یەک بۆ دوو کاتژمێر پاش برۆنکوسکۆپی نە خواردن بخۆن و نە خواردنەوە.

لەوانەیە لە ڕۆژانی دواییدا هەست بە قوڕگئێشەیەکی سووک بکەن، لەوانەشە تۆزێک خوێن لە بەڵغەمەکەتاندا ببینن یان تایەکی سووکتان هەبێت کە هەموو ئەم حاڵەتانە بەرەبەرە نامێنن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

call