خزمەتگوزارییەکان

نۆرینگەی سی تاران

8 خرداد 1402 68 سەردان 0 بۆچوون

نۆرینگەی سی تاران بە مەبەستی دانانی ناوەندێکی تەواو بۆ نەخۆشیگەلی دڵ و سی، پیش پەرەسەندنی  کۆییدی ١٩ پەتای کۆڕۆنا دامەزراوە. لەم ناوەندەدا تەواوی تاقیکردنەوەکانی سی، بە مەبەستی ناسینەوە و دەرمانی نەخۆشییەکانی سی ئەنجام دەبێت.

ئەو پزیشکە پسپۆڕانەی کە لە ناوەندی سی تاراندان

یەکێک لە خاڵە ئەرێنییەکانی ناوەندی سی تاران، هەبوونی دکتۆری پسپۆڕی سی بە تەواوی جیازاتی پێویستەوەیە.

بەشداری و هەبوونی دک تۆری پسپۆڕی سی لەم ناوەندی سی تاراندا، دەرمانی تەواوی قۆناغەکانی شێرپەنجەی سی بۆ نەخۆشەکان گونجاو کردووە.

هەر ئەو جۆرە کە دەزانن ئیمکانی چالاکی قەبەزە لەگەڵ ماسوولکەکان گونجاوە.هەندێ جار نەخۆشیگەلی ماسوولکەیی دەبنە هۆی کێشەگەلی سی و هەناسە کیشان. کە واتە هەبوونی پسپۆڕێکی نۆرۆلۆجی بۆ چارەسەری نەخۆشیگەلی ماسوولکەیی و جووڵەیی هەناسە پێویستە. بەم هۆکارەیە کە ئێمە لە پاڵی پسپۆرانی دیکەدا لەگەڵ پسپۆڕێکی نۆرۆلۆجیشدا هاوکاری دەکەین.

ناوەندی هەناسەسواری

نەخۆشی هەناسە سواری و هەستی خنکان هەستێکی ناخۆشە کە نەخۆشەکان گیرۆدە دەکات. هەناسە سواری لەو نەخۆشیێانەیە کە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا سەرچاوەکەی دیار نییە. کە واتە هەبوونی گروپێکی بە توانا و پسپۆڕی دل و سی و نۆرۆلۆجی پێویستە بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا هۆکاری هەناسە سوارییەکە بناسرێت و و لە درێژەدا چارەسەری بۆ بکرێت. ئێمە لە بەشی هەناسە سواریدا باشترین پێداویستییەکانی ئێستای ئێرانمان بۆ تاوتوێی بارودۆخی نەخۆشەکان داناوە.

تاقیکردنەوەی وەرزشی دڵ و سی لە ناوەندی سی تاران

تاقیکردنەوەی وەزشی دڵ و سی یەکێکی دیکە لە  پێداویستییە سەرەکییەکانە کە لە ناوەندی سی تاراندا هەیە و دەبێتە هۆی ئەوەی ناسینەوە و تاوتوێی بارودۆخی نەخۆشەکان ساکارتر ببێت. ئەم تاقیکردنەوە بە شیوەی تایبەت بۆ وەزشوانانە و بەم شێوەیە دەتوانن توانای جەستەیی خۆیان و چالاکییەکانیان تاوتوێ بکەن.

سۆنۆگرافی سی

لە سەردەمی کۆڕۆنادا ئەنجامی سۆنۆگرافی سی، بە تایبەت بۆ ئەو خاتوونانەی کە نەدەکرا برۆنە بەری …………یارمەتییەکی زۆری بۆ ناسینەوەی سەر وەختی نەخۆشیگەلی سی داوە. ئەم خزمەتگوزارییە لە ناوەندی سی تاراندا لە بەردەستدایە.

تاقیکردنەوەی خەو لە ماڵدا:

تاقیکردنەوەی خەو لە ماڵدا

یەکیک لە زخمەتگوزاریە گرینگەکانی ناوەندی سی، تاقیکردنەوەی خەو لە ماڵادایە. بە هۆی ئەوەی کە زۆربەی نەخۆشەکان حەز دەکەن کە تاقیکردنەوەی خەو لە ماڵەکەی خۆیاندا و بە کەرەستەکان و لە جێگە خەفتنی خۆیاندا بێت، و گۆڕینی جێگەی خەوەکەیان خەوەکەیان دەشێوێنێت و تاقیکردنەوەی خەو تێک دەدات، ئەنجام دانی تاقیکردنەوەی خەو لە ماڵدا گونجاوە و دروستە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

call