خزمەتگوزارییەکان

دەرهاوردنی شتە دەرەکییەکان لە سی چۆنە؟

8 خرداد 1402 104 سەردان 0 بۆچوون

ئەو شتگەلەی کە لە ناو سی مناڵاندا دەبینرێن، وەکوو پارەی کانزایی ، شت و مکی کایە، خواردەمەنییەکان( وەکوو نۆک، فاسۆلیا، تۆم یان تەنانەت مژ مژە) و شتگەلی بچووکی دیکە٠ وەکوو مۆرە و یان حبەکانە. ڕەنگە هەندێ جار ددانی کەوتوو یان زیندەوەر لە ناو سیدا ببینرێت. پەیا بوونی پیل لە جۆری دگمەیی( وەکوو پیلی وێنەگر و دەمژمێر) هاوڕا لەگەڵ دڵەڕاوکێی زۆرە، چوونکە ڕەنگە ببێتە هۆی ڕژیانی مادەی مەترسیدار لە ناو سیدا. بوونی شتێکی دەرەکی لە ناو ڕێڕەوی هەناسە دەبێتە هۆی دەسپێکردنی لەناکای تەنگی هەناسە و دەتوانێ مەترسی لە سەر ژیانی مرۆڤ بێت. ئیمە لەم وتارەدا شێوەی دەرهاوردنی شتگەلی دەرەکی لە ناو سیدا و لیکەوتەکانیمان تاوتوێ کردووە. لەگەڵ ئێمە هاوڕا بن.

دەرهاوردنی شتە دەرەکییەکان لە سی چۆنە

شتگەلی دەرەکی لە سیدا چۆن دەدۆزێنەوە؟

لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دایک و باوک یان کەسانی دەوروبەر شتگەلی دەرەکی دەبینن کە منداڵ نازانێ و دەیخوات، پاش ئەمە ئەو کەسانە مندالەکە دەبەن بۆ بەشی فریاکەوتن یان لای دکتۆری مندالان. لە هەندی حاڵەتی دیکەدا هێماکان دەریدەخەن کە شتێک لە ناو سی منداڵدا هەیە، لە ڕێگای پشکنین یان شێوەگەلی دیکەوە دەکرێت ئەم شتە بسەلمێنرێت.شتگەلی دەرەکی لە ناو سیدا دەبنە هۆی دەنگە دەنگ لە کاتی هەناسە کیشاندا، کێشە لە هەناسە کیشان و زاتۆڕییە ( چڵک کردنی سی). کاتێ کە شتێک بڕواتە ناو سییەوە منداڵان زۆر ئاوی دەمیان دێت و یان لە خواردن و خواردنەوە دەست دەکێشن.

ناسینەوەی شتگەلی دەرەکی لە ناو سیدا:

ناسینی شتگەلی دەرەکی لا ناو سیدا پێویستی بە یەکدانە وێنە گرتنی ساکارە کە پێی دەوترێت ڕادیۆگرافی قەبەزە یان تیشکی . Xئەم شێوە بە تەواوی دەریدەخات کە کام بەش لە سی و چی چتێک گیری کردووە. پشکنینگەلی قوڵتری وەکوو سی تی ئێسکەن، سۆنۆگرافی و برۆنکۆسکۆپیش ئەنجام دەبیت.

نیشانەکانی هەبوونی شتێکی دەرەکی لە ناو سیدا چییە؟

هەست بە خنکیان.

کێشەگەلی هەناسە کێشان.

گۆڕیانی ڕەنگی دەمووچاو.

قۆزینی بەردەوام.

ئەگەر شتەکە بە قورسی ڕێگای هەوا ببەستێت، ئەم هێماگەلە لە ناکا دەردەکەون  و پێویستە لە زووترین کاتدا چارەسەرییان بۆ بکرێت. ئەگەر شتەکە بۆ ماوەیەکی زۆر لە ناو ڕیڕەوی هەناسە کێساندا بمێنێتەوە دەبێتە هۆی چڵک کردنی سی و ڕەنگە هاوڕا لەگەڵ یاو، ترپەی دڵ و داکەوتنی لە ناکا بێت.

دەرهاوردنی شتە دەرەکییەکان لە سی چۆنە

بە چی شێوەیەک شتی دەرەکی لە ناو سی دەرتێرن؟

لە ئەگەری ئەوەی کە دکتۆر گومانی لەوە بێت کە  بەشی ڕێگای هەوایی، لەوانەیە سی، شتێکی دەرەکی تێدایە بۆ دڵنیا بوون لە هەبوونی شتەکە و لابردنی لە برۆنسکۆپ کەڵک وەردەگرێت. برۆنسکۆپ شتێکی وەکوو بۆرییە کە یارمەتی دکتۆر دەدات کە شتە دەرەکیەکە بە شێوەی پسپۆڕانە ببینێت و دەری بهێنێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

call