خزمەتگوزارییەکان

تاقی کردنی خەو و تەواوی ئەو خاڵانەی کە دەبێت لەم بارەوە بزانن

8 خرداد 1402 61 سەردان 0 بۆچوون

تاقی کردنەوەی خەو یان پلی سومنۆگرافی شتێکە بۆ ناسینی تێکچوونەکانی خەو. پلی سومنۆگرافی ئیمکانی تۆمار کردن و هەڵسەنگاندنی خەوی نەخۆش و ئاڵوگۆڕە پاتۆلۆژیکەکانی ئەو گونجاو دەکات. زۆرێک لە مرۆڤەکان بە ئەنازەیەک کە  بۆ کارکردی جەستەیان پێویستە  ناخەفن. لە حاڵیکدا کە هەندێ لە مرۆڤەکان خەوی زۆرتریان پێویستە، هەندێکی دیکە تێکچوونێکی چارە نەکراویان هەیە کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە خەوێکی بە کواڵیتییان لە شەودا نەبێت.

ئەگەر نەخۆش گومانی تێکچووونی خەوی لە سەر بێت، پلی سومنۆگرافی یەکەمین ڕێگایە بۆ ناسینی ئەو تێکچوونە. ئاکامگەلێکی بەرچاو لە پلی سومنۆگرافیدا هەیە. تاقی کردنەوەی خەو، ناسینەوەی دروستی تێکچونەکانی خەو دەخاتە بەر دەستی نەخۆشەکان بۆ ئەوەی بتوانن دەست بکەن بە چارەسەری و کواڵیتی ژیانیان ببەنە سەرەوە.

پشکنینی خەو

هۆکاری ئەنجام دانی تاقی کردنی خەو چییە؟

تاقی کاری پلی سومنۆگرافی بۆ ناسینەوەی تێکچوونەکانی ژێرەوە بە کار دەبریت:

وێسیانی هەناسە لە کاتی خەودا بە هۆی تەن بوونی ڕیگای هەوا(نەخۆشی ئاپنەی خەو)

کەم بوونەوەی هەناسە کێشان لە کاتێکی درێژدا(نەخۆشی هیپوونتیلاسیۆن)

وێسیانی هەناسە لە کاتی خەو بە هۆی سنووردارێتی هەناسە کێشانەوە(نەخۆشی ئاپنە خەوی ناوەندی)

جوڵیانی ئەندامەکانی لەش لە کاتی خەودا(نەخۆشی پاگەلی نائارام)

کێشە لە کاتی خەفتندا( بێ خەوی)

چی کاتێ تاقی کاری خەو ئەنجام دەبێت؟

نەخۆشیگەلێکی جۆراوجۆر هەنە کە دەبنە هۆی ئەنجام دانی پلی سومنۆگرافی. بە هۆی ئەوەی کە تاقی کاری خەو شێوەیەکی زۆر ئالۆزە، تەنیا لە حاڵەتێکدا ئەنجام دەبێت کە تێکچوونەکانی خەو بە شێوەی ساکارتر  و سەر پێی دەرمان نەکرێن. زۆربەی ئەم حاڵەتانە هۆکاری ناوەکی و دەروونییان هەیە.

ئەو خاڵانەی کە بۆ ئامادەیی پێش ئەنجامی تاقی کاری خەو پێویستە:

هەندێ لە دەرمانەکان کاریگەری دەخەنە سەر خەو، کە واتە دەبێت ئەو دکتۆرەی کە چارەسەریتان بۆ دەکات خەبەری لە و دەرمانانە بێت کە دەیخۆن. لە هەندێ حاڵەتدا پاش ڕاوێژکاری و بە وتەی دکتۆرەوە  خواردنی دەرمانەکانقەت دەبێت. دەبێت ئێوە دەبێت لە ڕۆژی پشکنیندا لە کاتژمیر ٢ دوانیوەڕۆوە ئیتر کحۆل، خواردنەوەی کافەیینداری وەکوو قەهوە، چای ڕەش، کولا و دیکەی ساردەمەنییە هێز بەخشەکان نەخۆن. هەروەها لە مەکیاژی قژ و بەرهەمە پارێزەرەکانی دیکەی وەکوو ژل و ئیسپرەی خۆتان بپارێزن.

تاقی کاری خەو چۆن ئەنجام دەبێت؟

تاقی کاری خەو چۆن ئەنجام دەبێت؟

لە تاقی کاری خەودا ئیلێکترۆدێک لە سەر دەمووچاو، پێستی سەر و جەستەی نەخۆش سیگناڵە کارەباییەکان دەنێرن بۆ کەرەستەکانی ئەندازەگیری. ئەم سیگناڵانە کە بە چالاکییەکانی مێشک و ماسوولکەی ئێوە دروست دەبن لە ناو دەزگادا تۆمار دەکرێن. ئیلێکترۆدەکان  EEG( ئێلێکترۆئێنسفاڵۆگرام) چالاکییەکانی شەپۆلی مێشکی ئەنازە دەگرن و تۆماریان دەکەن. ئێلیکترۆدەکانی EMG( ئێلێکترۆئێکۆلۆگرام) جوڵیانەکانی چاو تۆمار دەکەن. ئەم جوڵیانانە لە دیاری کردنی قۆناغگەلی جۆراوجۆری خەو، بە تایبەت خەوی توندی چاودا( REM) گرینگن.

ئێلێکترۆدەکانی.EMG(ئێلێکترۆیوگرام) چالاکیەکانی ماسوولکە لە بەشی پا و چەناکە تۆمار دەکەن بۆ ئەوەی جووڵیانە نائاساییەکانی مرۆڤ لە کاتی خەودا ببینن  و یارمەتی بدەن بۆ ئەوەی تێکچوونەکە دیاری بکرێت. یەکدانە سینسۆر هەوای کەپوو و دەمی ئێوە لە ڕێگای لووت و دەمتانەوە تۆمار دەکات. ئەو پشتوێنانەی کە لە دەوری سێنگ و ناوزگی ئێوە دادەنرێن هەناسەی ئێوە نەنازە دەگرن. هەروەها ڕێژەی ئۆکسیجنی ئێوەێش تاوتوێ دەکرێتEGG.

ئێلێکترۆکاردیۆگرام کوتان و ئاهەنگی دڵی ئێوە تۆمار دەکات. لاقیتەی پرخە پرخ، چالاکی پرخەکان تۆمار دەکات.

کام  لە پێوەرەکان لە تاقی کاری خەودا ئەنازە دەگیرێن؟

تاقی کاری خەو تەواوی ئەو خاڵانەی کە بۆ خەوێکی ئارام پێویستە ئەنازەگیری دەکات. هەروەها جگە لە ئەنازە گرتنی لێدانەکانی دڵ، ڕێژەی یۆکسیجنی ناو خوێن، هەناسە کێشان و هەر جۆرە جووڵیانێکی دەورەیی پا و چالاکییەکانی مێشکیچ ئەنازە دەگرێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

call