دەربارەی دۆکتۆر

دەربارەی دۆکتۆر

دکتور ئەردا کیانی لە ساڵی ١٣٧٢ (١٩٩٣) شەهادەی پزشکیی گشتیی خۆی لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی مەشهەد بە دەست هێنا و لە نێوان ساڵەکانی ١٣٧٨ (١٩٩٩) بۆ ١٣٨٣ (٢٠٠٤) لە بەشی پزێشکی ناوەوە لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئێران شەهادەی پسپۆڕی وەرگرت. ئەو پاشان بۆ تەواو کردنی خوێندن لە زانکۆی زانستی پزیشکی و خزمەتگوزاریی تەندروستی شەهید بەهەشتی ورگیرا و لە ساڵی ١٣٨٥ (٢٠٠٦) لە بەشی ڕێکارەکانی داگیرکەریی سییەکان و برۆنکوسکۆپیدا شەهادەی پسپۆڕیی باڵای (فەوقی تەخەسسوس) بەدەست هێنا.

بەرپرسیارییەتییەکان

پڕۆفیسوری یاریدەدەر لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی شەهید بەهەشتی

سەرۆکی بەشی نەشتەرگەریی داخراوی سییەکان و برۆنکوسکۆپیی نەخۆشخانەی دکتور مەسیح دانشوەری

سەرۆکی بەشی ڕێکارە داگیرکەرییەکانی سییەکان و ئۆنکۆلۆژی سنگ لە شاندی سنگی ئێران

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی دامەزراوەی سییەکانی ئێران

کارناسی سیستەمی پزیشکی بۆ هەڵەی پزیشکی

کارناسی پزیشکی یاسایی بۆ هەڵەی پزیشکی

ئەندامییەتییەکان

ئەندامی ئەنجومەنی توێژینەوەی سەنتەری توێژینەوەکانی نەخۆشییەکانی بۆریی هەناسە

ئەندامی لێژنەی زانستیی توێژینگەی نەخۆشییەکانی سییەکان لە نەخۆشخانەی مەسیح دانشوەری

ئەندامی سەنتەری توێژینەوەی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی هەناسەدان

ئەندامی کۆمەڵەی توێژینەوەی سارکۆئیدوزیسی نەخۆشخانەی دکتور مەسیح دانشوەری

ئەندامی ئەنجومەنی ئەمریکا بۆ برۆنکۆلۆژی و ڕێکارە داگیرکەرییەکانی سییەکان

ئەندامی کۆمەڵەی ئەورووپا بۆ سییەکان

ئەندامی کالێجی پزیشکانی ئەمریکا بۆ قەفەزەی سنگ

ئەندامی کۆمەڵەی نێوەدەوڵەتیی زانستی سییەکانی ئەوروپا

ئەندامی ئەنجومەنی جیهانیی برۆنکوسکۆپی و نەشتەرگەریی داخراوی سییەکان

لە گرنگترین نەخۆشییەکانی سی و هەناسەدان کە لە لایەن دکتور ئەردا کیانییەوە دەستنیشان و چارەسەر دەکرێن دەتوانین بە ئەمانەی خوارەوە ئاماژە بکەین:

  • نەخۆشییە ڕێگریکەرەکان لەوانە ڕبۆ، نەخۆشیی گیرانی درێژخایەنی سییەکان(COPD)، نەخۆشیی بۆرییەکانی هەناسە (bronchiectasis)، فیبرۆز سیستیک، ڕیشاڵی کیسی، هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە
  • تێکچوونی ڕۆیشتنی خوێنی سییەکان لەوانە ئیمبولیزمی سی، بەرزیی فشاری خوێنی سییەکان، ئاوسانی سییەکان، هەوکردنی بۆرییەکانی خوێن، 
  • ئیلتیهاباتی سییەکان لەوانە سل، هەوکردنی سییەکان و ئەپسێسی سییەکان
  • گرێیەکان و نەخۆشییە شێرپەنجەییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان
  • نەخۆشییەکانی بۆشایی پلۆر لەوانە کۆبوونەوەی شل یان هەوا لە پلۆردا، ئیلتیهابات و گرێیەکان
  • نەخۆشییەکانی شانەکانی نێوان سییەکان لەوانە ڕێشاڵی نەناسراوی سییەکان (IPF)، ئیلتیهاباتی پەیوەندیدار بە حەساسییەتی سییەکان و سارکۆئیدۆزیس
  • ئەو نەخۆشییانەی پەیوەندییان هەیە بە هۆکارە ژینگەیی و پیشەییەکانەوە
  • وەستانی هەناسەدان لە کاتی خەودا
  • لەکار کەوتنی کۆئەندامی هەناسەدان و ئەو نەخۆشانەی پێویستییان بە هەواگۆڕکێی میکانیکی و چاودێریی چڕ هەیە

ڕێوشوێنەکانی دەستنیشانکردن و چارسەرکردن و دەستێوەردان لە لایەن دکتور ئەردا کیانییەوە

  • برۆنکوسکۆپی و دەستێوەردانە باوەکان لە کاتی برۆنکوسکۆپیدا (لەوانە نموونەگرتن، خاوێنکردنەوە، دەرهێنانی تەنی نامۆ و هتد....)
  • سۆنەری ناوەوەی بۆرییەکانی هەناسەدان (EBUS) کە توانای چاودێریکردن و نموونەگرتن لە گرێیەکانی کۆئەندامی هەناسەدان لە ڕێگەی دەرزییەوە (EBUS-TBNA) دەستەبەر دەکات
  • دانانی ئێستەنت بۆ ناوەوەی بۆرییەکانی هەناسەدان بە مەبەستی چارەسەرکردنی تەسکییەکانی بۆرییەکانی هەناسەدان.
  • پلۆرروسکۆپی بۆ پشکنینی پلۆر و نموونەگرتن لە گرێیەکانی ئەو شوێنە و هەروەها دانانی کاتەری پلۆر
  • تێرمۆپلاستی لە ڕێگەی تیشکی (RF)ەوە بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە پەرەسەندنی نەخۆشییەکە لەو نەخۆشانەی تووشی ڕبۆی توندن کە ئەمە یەکێکە لە نوێترین شێوازەکانی چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشییە
  • چارەسەرکردنی پرخەپرخ لە ڕێگەی بەکارهێنانی تیشکی RF لە ناوچەی ئاناتۆمیی سەرچاوەی ئەو کێشەیە لە بەشی دواوەوەی قوڕگ
  • لەناو بردنی گرێیەکانی سییەکان لە ڕێگەی بەکار هێنانی تیشکەکانی مایکرۆوەیڤەوە (Microwave ablation)
  • نموونەگرتن لە ڕێگەی کرایۆبایۆپسییەوە لە نەخۆشانی تووشبووی شانەکانی نێوان سییەکان
  • نموونەگرتن لە ڕێگەی دەرزی و سۆنەرەوە لە گرێ لیمفاوییەکانی نێوان سنگ (میدیاستینۆم)
  • پشکنینی خەو
  • سپایرۆمێتری
پێشینەی کارکردن
١٣٩٤ تاکوو ئێستا

پەرپرسی بەشی سییەکانی نەخۆشخانەی عێرفانی نیایێش

نەخۆشخانەی عێرفان نیایێش، تاران، ئێران

١٣٩٢ تاکوو ئێستا

بەرپرسی بەشی برۆنکوسکۆپی و لەیزەر

نەخۆشخانەی مەسیح دانشوەری، تاران، ئێران ١٣٩٢ تاکوو ئێستا

١٣٨٧ تاکوو ئێستا

بەرپرسی کلینیکی خەوی نەخۆشخانەکانی عیرفان

نەخۆشخانەی عیرفان، تاران، ئێران

١٣٩٩ تاکوو ئێستا

پسپۆڕی باڵای چارەسەری داگیرکەریی سییەکان

نەخۆشخانەی مەسیح دانشوەری، تاران، ئێران

١٣٨٤ بۆ ١٣٨٦

فێلۆشیپی چارەسەرە داگیرکەرییەکانی سی و برۆنکوسکۆپی

زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی شەهید بەهەشتی، تاران، ئێران

١٣٨٢ بۆ ١٣٨٤

پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ناوەوە

نەخۆشخانەی بووعەلی، ساری، ئێران

١٣٧٨ بۆ ١٣٨٢

ڕێزیدێنتی نەخۆشییەکانی ناوەوە

زانکۆی ئێران، زانکۆی پزیشکی، تاران، ئێران

١٣٧٣ بۆ ١٣٧٨

بەرپرسی بەشی تەواری

نەخۆشخانەی شەفا، ساری، ئێران

پێشینەی خوێندن
١٣٧٨ بۆ ١٣٨٣

ڕێزیدێنتی: نەخۆشییەکانی ناوەوە

زانکۆی مەشهەد، زانکۆی پزیشکی، مەشهەد، ئێران

1392 تاکوو ئێستا

پزیشکی: زانستە پزیشکییەکان

زانکۆی مەشهەد، فاکەڵتی پزیشکی، مەشهەد، ئێران

پڕۆفایلی دکتور ئەردا کیانی لە ماڵپەڕی علم سنجی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی زانکۆی زانستی پزیشکیی شەهید بەهەشتی بۆ داخڵبوون بە پڕۆفایلی دکتور کلیک لە سەر ئەم وێنەیەی خوارەوە بکەن:

call