خزمەتگوزارییەکان

EBUS چییە؟بۆچی ئەم شێوازە بەکار دەهێنین؟

8 خرداد 1402 65 سەردان 0 بۆچوون

برۆنکوسکۆپی EBUS (سۆنەری ئەندۆبڕۆنشیاڵ) شێوازێکە کە بۆ دیاریکردنی جۆرەکانی جیاوازی گرفتی سییەکان بۆ نموونە ئاوسان، ئیلتیهاب یان شیرپەنجە کەڵکی لێ وەر دەگیرێت. برۆنکوسکۆپیی EBUS کە لە لایەن پزیشکێکی پسپۆڕی سییەکانەوە ئەنجام دەدرێت، لە بۆرییەکی نەرم کەڵک وەردەگرێت کە لە ڕێگەی دەمتانەوە دەچێتە ناو قوڕقوڕاگە و سییەکانی ئێوەوە. ئەم شێوازە لە ئێراندا و لەسەر دەستی دکتور ئەردا کیانییەوە لە باشترین نەخۆشخانەکانی ئێراندا ئەنجام دەدرێت.

برۆنکوسکۆپی EBUS

 بۆچی کەڵک لە EBUS وەردەگیرێت؟

EBUS ڕێگە بە پزیشکەکان دەدات تاکوو تەکنیکێک بەناوی هەڵمژینی دەرزی لەڕێگەی بۆرییەکانی هەناسە TBNA بەکار بهێنن بۆ هەڵگرتنی نموونەی شانه یان شل لە سی و گرێی لیمفاوییەکانەوە، بێ ئەوەی نەشتەرگەری بۆ بکەن. دەتوانرێت ئەم نموونانە بەکار بهێندرێت بۆ دەستنیشانکردن و قۆناغبەندی کردنی شێرپەنجەی سییەکان، دەستنیشانکردنی ئیلتیهابات و ناسینی ئەو نەخۆشییە ئیلتیهابییانەی وا کاریگەری دەخەنە سەر سییەکان بۆ نموونە سارکۆئیدۆسیس یان شێرپەنجەیەکی وەکوو لێنفۆم.

نیشانە سەرەکییەکانی کەڵکوەرگرتن لە سۆنەری ئەندۆبڕۆنشیاڵ لە نەشتەرگەریدا بریتین لە:

  • دەستنیشانکردنی گرفتەکانی پارانشیمی ناوەندیی سییەکان
  • دەسنیشانکردنی برینەکانی پردەی نێوەڕاستی سییەکان
  • نەخۆشیی لێمفەگرێ یان نیوفۆرمەیشنی سروشتی کە پێویستە دەستنیشان بکرێت.
  • قۆناغی میدیاستینۆمی پێش نەشتەرگەریی شێرپەنجەی سییەکان.
  • چاککردنەوەی میدیاستینۆمی شێرپەنجەی سییەکان پاش دەرمانی کیمیاوی، دەرمانی تیشکیی نێئواد جوانت

کەواتە EBUS  لە ڕێگەی توێژینەوەی سیستەمییەوە توانای دەستنیشانکردنی وردی گرێ لیمفاوییەکانی مێدیاستینۆم و قۆناغبەندیی دروست و وردی شێرپەنجەی سییەکانمان بۆ دەستەبەر دەکات.

هەروەها ئەم شێوازە بۆ دەستنیشانکردنی زیانەکانی تر وەکوو ئەم حاڵەتانەی خوارەوە بە کار دێت:

  • مێتاستێسیسی (ڕاگوێزرانی نەخۆشی) گرێ لیمفاوییەکان لە ئەندامەکانی ترەوە
  • لیمفۆمەکان
  • سارکۆئیدوسیس
  • نەخۆشیی سل
  • نەخۆشییە ئیلتیهابییەکانی تر
 بۆچی کەڵک لە EBUS وەردەگیرێت

EBUS چ جیاوازییەکی هەیە؟

لە شێوازێکی دەستنیشانکردنی باودا، بۆ دەست پێ ڕاگەیشتن بە قەفەزەی سنگ نەشتەرگەرییەک بەناوی میدیاستینۆسکۆپی دەکرێت. بۆ ئەم کارە کونێکی بچووک دەکەنە لای مل ڕێک لە سەرەوەی ئێسقانی سنگ یان لە تەنیشت ئێسقانی سنگەوە. پاشان سکۆپێکی تەنک بەناوی مێسیاستینۆکۆپ لە ڕێگەی کونەکەوە دەخەنە ناو لەشەوە تاکوو دەستمان بگات بە سییەکان و گرێ لیفاوییەکانەوە. پاشان شانه یان شلەکە لە ڕێگەی بایۆپسییەوە هەڵدەگیرێت.

سوودەکانی EBUS چین؟

  • وێنەگرتنی خێرا لە بۆرییەکانی هەناسە، خوێنبەرەکان، سییەکان و گرێ لیفاوییەکان
  • وێنە ڕوونەکان ڕێگە بە پزیشک دەدەن تاکوو بە ئاسانی ئەو شوێنانە ببینێت کە گەیشتن پێیان ئەستەمە هەروەها یارمەتیی پزیشک دەدات تاکوو بۆ نموونەهەلگرتن لەڕێگەی دەرزیی هەڵمژینەوە دەستی بگات بە گرێی لیمفاویی زۆرتر کە لە ڕێگەی مێدیاستینۆسکۆپیی ئاساییەوە دەستی پێ ناگات.
  • وردی و خێراییی EBUS دەبێتە هۆی پشکنینی پاتۆلۆژیکی خێرا.
  • EBUS لەژێر هێورکەرەوەییی مامناوەند یان بێهۆشییی گشتییەوە ئەنجام دەدرێت.
  • نەخۆشەکان بە زووترین کات چاک دەبنەوە و زۆربەی کات هەر ئەو ڕۆژە دەڕۆنەوە بۆ ماڵەوە.

EBUS لە نەخۆشخانەدا، لەژێر هێورکەرەوەیی قووڵ (هاوشێوەی بێهۆشیی گشتی) ئەنجام دەدرێت و بە پێ پشکنینەکانی پزیشک ماوەی ٢٠ خولەک بۆ ١ کاتژمێر دەخایەنێت. ئەم ڕێکارە پێویستی بە پشکنینی ئامادەکاری (ئەلەکترۆ کاردیۆگرام، پشکنینی هەناسەدان و پشکنینی خوێن) و سەردانی پسپۆڕی سی و بێهۆشی هەیە. پێویستە نەخۆشەکە لانیکەم ٦ کاتژمێر بەر لە پشکنینەکە هیچ نەخوات. چونکە ئەم ڕێکارە لە ژێر بێهۆشیی کامڵدا ئەنجام دەدرێت پێویستە نەخۆشەکە بۆ کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە کەسێکی لەگەڵ بێت. 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

call