خزمەتگوزارییەکان

ناوەندی سارکۆییدۆز

8 خرداد 1402 61 سەردان 0 بۆچوون

یەکەمی ناوەندی سارکۆییدۆز کە لە لایەن ڕیکخراوی جیهانی سارکۆییدیشەوە بە فەرمی ناسراوە، لە ئێراندا دامەزراوە. ئەم ناوەندە لە ژێر چاودێری زانکۆی شەهید بەهەشتیدا توانی سەرکەوێت و ببیت بە ناوەندی گەشەپێدان و کارامەیی بالینی و لێکۆڵینەوەیی. کە واتە لەم ناوەندەدا تەواوی چارەسەرییەکان بە پێی نوێترین شێوەکانی رۆژی دونیا و لێکۆلینەوە ئەنجام دراوەکان ئەنجام دەگرن.

جیازات و پێداویستییەکانی ناوەندی سی تاران:

لە درێژەدا وێنەگەلێک لە کەرەستە پزیشکییەکانی ناوەندی سی تاران دەبینن.

ناوەندی سارکۆییدۆز

ناوەندی سارکۆییدۆز

سارکۆییدۆز بە حالەتێک دەوترێت کە تێیدا گرێگەلی بچکۆلە یان گرانۆلۆمەکانی سارکۆییدۆز لە پێکهاتەی جەستەدا دەردەکەون. هۆکاری ئەم نەخۆشیە لە ئێستادا ڕوون و دیار نییە. ناوەندی لێکۆڵینەوەی سارکۆییدۆز بۆ یەکەمین جار لە مانگی خەزەڵوەری سالی ١٣٩٢دا لە نەخۆشخانەی مەسیحی دانشوەری تاراندا دامەزرا. هاوکارەکانی ئێمە کەسانی پسپۆڕ و هەرە پسپۆڕن کە بە دڵسۆزی و دڵێکی پاکەوە بۆ گەیشتن بە مەبەستەکانی ئەم ناوندە هەوڵ دەدەن.

شرۆڤەکارییەکانی بەڕێز دکتۆر ئاراد  کیانی لە بارەی دەستوەکار کردن و ڕێکخستنی ناوەندی سارکۆییدۆز لە ئێران:

بە پێی نوێترین دابەشکاری ڕێکخراوی جیهانیWASOG ناوەندی سارکۆییدۆزی نەخۆشخانەی مەسیحی دانشوەری تاران وەکوو یەکێک لە ناوەندە هەڵبژێردراوەکانی سارکۆییدۆزی جیهان هەڵبژێردرا. ئەم ناوەندە لە ژێر چاودێری زانکۆی شەهید بەهەشتیدا توانی ببێتە ناوەندێکی گەشەپیدان کارامەیی بالینی لێکۆڵینەوەیی. کە واتە تەواوی چارەسەرییەکان لەم ناوەندەدا بە پێی نوێترین شێوازەکانی ڕۆژی دونیا و لێکۆڵینەوە ئەنجام دراوەکان ئەنجام دەگرێت. تەواوی ئەو کارانەی کە لە بواری چارەسەریدا ئەنجام دەگرێت لێرە تۆمار دەبێت و تا ئێستا ٥٠٠دانە نەخۆش سەردانی ئەم ناوەندەیان کردووە.

سارکۆییدۆز چییە؟                                                                   

سارکۆییدۆز جۆرێک نەخۆشییە کە دەبێتە هۆی ماسینی جەستە، بەڵام زۆرتر لە ناو سی، پێست و لیمفە گرێ دەبینرێت.

گرانۆلۆمەکانی سارکۆییدۆز لە نموونە هەڵگرتن و پشکنیندا لە ژێر مایکرۆسکۆپدا دەبینرێن و گروپێک لە خانەکانی بەرگری و بەشێک لە سیستەمی بەرگری جەستەن. سارکۆییدۆز جۆرێک ماسینە کە شێرپەنجەیی نییە و بە تێپەر بوونی کات خۆی چاک دەبێتەوە. لە جۆری درێژخایەن یان پێشکەوتووی ئەم نەخۆشێیەدا رەنگە پێویست بە کەلکوەرگرتن لە دەرمانی پیردنیزۆلۆن یان کۆرتیزۆن ببێت.

سارکۆییدۆز دەتوانی هەر بەشێک لە جەستە گیرۆدە بکات، بەڵام لە ٩٠لە سەدی حاڵەتەکاندا، سییەکان یان لیمفەگرێێ  پاڵی سییەکان گیرۆدە دەکات. لیمفەگرێ لە جێگاگەلئ دیکەی جەستە وەکوو مل یان ژیری باڵیش ڕەنگە گیرۆدە ببن، و لە هەندێ کەسیشدا سارکۆییدۆز دەتوانێ ئەندامەکان یان پێکهاتەی وەکوو لووی لیک، جەرگ، چاوەکان، پێست و دڵ گیرۆدە بکات.

شێوازی پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بە نەخۆشەکان لە ناوەندەکەدا:

زانیارییەکانی نەخۆش لە کاتی سەردانی بۆ ئەم ناوەندە کۆ دەکرێتەوە. پاشان پسکنینگەلی بۆماوەیی پێویستی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی لە مێژووی نەخۆشییەکەدا تۆمار بکرێت. لە ئاکامدا بە پێی دوایین پلانی جیهانی دەرمانی شیاو کە بە پێی ئاستی نەخۆسییەکە بێت هەڵدەبژێردرێت.

لە نۆرینگەی سارکۆییدۆزدا یارمەتی کەسانێک کە تووشی ئەم نەخۆسییە بوون و ژیانی خۆیان و کەسانی دەوروبەریان ئاڵوگۆڕی بەسەردا هاتووە دەدەین بۆ ئەوەی بەرەو چاک بوونەوە بچن یان ئەم نەخۆشییە بە باشی کۆنتڕۆڵ بکەن و تا جێگایەک کە ئیمکانی هەیە بگەڕێنەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان.

هێماکان و نیشانەکان:                                                      

ئەو کەسانەی کە ئەم نەخۆشییەیان هەیە قۆزین و یاو و ژانی قەبەزە و یان هەناسە سوارییان هەیە. سارکۆییدۆزی چالاک دەتوانێ ببێتە هۆی یاو، ئاوسیانی ڕوومەت، ئارتریت( بە تایبەت جمگەی گەورە) و وەرەمی سووری ژاندار لە بەری پاکاندا.

ئەم لێکەوتە هەروەها دەتوانێ لە سەر مێشک( ژانەسەر، بێهێزی، بێ هەستی یان لێڵ دیتن)، دڵ( ڕپەی دڵ، سەرگێجە یان ژانی قەبەزە )، پێست ( جەماوەری بۆر یان سوور یان بسوراتی پیستی) کاریگەری دابنێت و دەتوانی ببێتە هۆی ئاوسیانی یەک یان  زۆربەی جومگەکانی چاو. ڕەنگە هەندێ جار ببێتە هۆی زۆر بوونی کەلسیۆمی ناو خوێن، هەست بە تینووی کردن و زیانی گورچیلەکان و یان کەلسیۆمی مێز زۆر بکات و لە ئاکامدا مەترسی تووش بووون بە بەردی گورچیلە بخاتە سەر نەخۆش. هەروەها گیرۆدە بوونی ئەندامانی لەش وەکوو، دڵ، گورچیلە و چاو تاوتوێ دەبێت و بە پێی نیشانەکانی خەمۆکی، بێهێزی و ماندووی کە بە هۆی ئەم نەخۆشییەوە تووسی مرۆڤ دەبێت، خزمەتگوزاری پزیشکی دەروونیش دەدرێت بە نەخۆشەکان. و لە سەردانی دواتردا دەرمانەکان تاوتوێ دەکرێن و ئاهەنگی نەخۆشییەکە  بە تەواوی تۆمار دەکرێت.

چارەسەری ئاسمی پێشکەوتوو بۆ یەکەمین جار لە ئێراندا:   

تێرمۆپلاستی یەکێک لە شێوە نوێکانی چارەسەری بە بێ دەرمانی نەخۆشی تەنگی هەناسەیە کە بە دەستی دکتۆر ئارادی کیانی، پزیشکی هەرە پسپۆڕی سی نەخۆشخانەی مەسیحی دانشوەری لە بەرواری پەنجشەمە هەژدەی مانگی جۆزەردان بۆ یەکەم جار لە ئاستی ئێراندا و بە بەشداری دکتۆر ویلایەتی و گروپی بێهۆشی و مامۆستایانی برۆنکۆسکۆپی لە بەشی برۆنکۆسکۆپی نەخۆشخانەکەدا لە سەر نەخۆشێک ئەنجام درا.

ئەم شێوەیە لە سەر نەخۆشگەلێک کە تەنانەت بە خواردنی دەرمان و بە کار هێنانی ئێسپرەیشەوە تا ڕادەی پێویست چاک نەبوونەتەوە و بەردەوام تووشی هێرشی تەنگی هەناسە دەبن، بە کار دەبرێت. ئەم نەخۆشانە دەبێت تەمەنیان لە ١٨ تاکوو ٦٥ ساڵ ببێت، شتی کانزاییان لەگەڵ نەبێت، پێوەرگەلی  قەوارەیی سییان شیاو بێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

call