ستێنتدانان بۆ سییەکان بە چ شێوازێکە؟
ستێنت بۆرییەکی بەتاڵە کە دەتوانرێت بخرێتە ناو بۆریی هەناسەی ئیوەوە بۆ ئەوەی ئەو بەشەی وا تەسک بووەتەوە هەراو ببێتەوە و یارمەتیتان بدات هەناسە بدەن. بەپێ شوێنی تەسکبوونەکە ستێنت دەخرێتە ناو قوڕقوڕاگە یان بۆری هەناسەوە. قوڕقوڕاگە، بۆرییەکە کە هەوا لە لووت و دەمەوە دەگوازێتەوە بۆ ناو سییەکان و نەیژەکان ئەو بۆرییانەن کە لە قوڕقوڕاگەتانەوە دەبن بە چەند لقەوە و دەگەن بە بەشە جیاجیاکانی سییەکانتانەوە و لەوێ کۆتاییان پێ دێت. ستێنتەکان لە ماکی جیاواز وەکوو کانزا یان سیلیکۆن دروست دەبن و لە قەبارە و بێچمی جیاوازن. سکانی تۆمۆگرافیی کۆمپیوتەری (CT) یارمەتیی پزیشک دەدات تاکوو بڕیار بدات کام جۆری ستێنت بە کەڵکی ئێوە دێت و زۆرتر دەتوانێت یارمەتیتان بدات. لەم وتارەدا شرۆڤەمان لەسەر ستێنتدانان کردووە.
دانانی ستێنت بۆ سییەکان لە ئێراندا لەسەر دەستی دکتور ئەردا کیانی ئەنجام دەدرێت. لە ڕێگەی ئەم ڤیدیۆیەوە بینەری ڕوونکردنەوەکانی دکتور ئەردا کیانی بن سەبارەت بە دانانی ستێنت بۆ سییەکان:
ستێنتەکەی ئێوە لە ڕێگەی برۆنکوسکۆپییەوە دەخرێتە ناو بۆرییەکانی هەناسەوە. لە کاتی برۆنکوسکۆپیدا پزیشکەکەتان کامێرایەکی نەرم کە پێی دەڵێن برۆنکوسکۆپ دەنێرێت بۆ ناو لووت یان دەم، قوڕقوڕاگە یان نەیژە. برۆنکوسکۆپ ڕێگا بە پزیشک دەدات کە لە کاتی دانانی ستێنت بەشی ناوەوەی بۆرییەکانی هەناسە ببینێت.
ستێنتدانان چۆنە
سەرەتا پزیشک کاتەرێکی خوێنبەر(IV) دەخاتە ناو یەکێک لە خوێنبەرەکانی ئێوەوە، بە زۆری دەخرێتە ناو خوێنبەرەکانی دەست یان قۆڵەوە. سەرەتا لە ڕێگەی IVەوە شل وەردەگرن. هەروەها دواتر بۆ بێهۆشکردن کەڵکی لێ وەر دەگیرێت. پاش بێهۆش بوون پزیشک برۆنکوسکۆپەکە دەخاتە ناو لووت یان دەمتانەوە و پاشان بەئارامی برۆنکوسکۆپەکە لە پشت قوڕگتانەوە و لە ڕێگەی قوڕقوڕاگە و نەیژەتانەوە دەجووڵێنێت. پزیشک لە کاتی ستێنت دانان بۆ جووڵاندنی ستێنتەکە کەڵک لە فلۆروسکۆپی (جۆرێکە لە تیشکی X) وەردەگرێت. ئەگەر پزیشکەکەتان پێویستی بە بایۆپسی (نموونەی شانەکان) لە شانەی سییەکانی ئێوە بێت دەتوانێت لە کاتی ستێنتداناندا ئەو نموونانەش هەڵبگرێت.
چاودێریکردن پاش نەشتەرگەری
پاش دانانی ستێنت ١ بۆ ٢ ڕۆژ قوڕگتان ئازاری دەبێت. بۆ کەمکردنەوە و کۆنتڕۆڵی ئازارەکە پێویستە ئەم ڕێکارانەی خوارەوە پەیڕەو بکەن:
- خۆتان لە خواردنی تیژ و کێشانی جگەرە بە دوور بگرن.
- خواردنی نەرم بخۆن
- پارچە سەهۆڵ بمژن
- دەرمانی دژەژان وەکوو ئەسێتامینۆفێن بەکار بهێنن.
ئەگەر هەست بە ئازارێکی زۆر دەکەن و هەست دەکەن ئازارەکە خراپتر دەبێت، پزیشکەکەتان ئاگادار بکەنەوە. ئەوان دەرمانی دژەئازاری دیکەتان بۆ دەنوێنن.
زیانە لاوەکییەکانی ستێنتدانان چین؟
ستێنتەکەتان بە فشارەوە لە شوێنی خۆی دانراوە. کاتێ کە ئەو ئاواسان و سوورییەی کە بە هۆی ستێنتەکەوە دروست بووە، کەم دەبێتەوە، ئەگەری ئەوەی کە ستێنتەکە لە شوێنی خۆی بجووڵێت زۆر کەمە. جووڵەی ستێنت دەبێت بە هۆی کۆکەی لەناکاو یان تەنگەنەفەسی. ئەگەر ئەو شتە ڕوو بدات، خێرا پزیشکەکەتان ئاگادار بکەنەوە. لەوانەیە لەناو ستێنتەکەدا ئاو کۆ ببێتەوە کە هەر ئەمەش دەتوانێت ڕێڕەوی هەوا دابخات. بەپێ جۆری ستێنتەکە شانەکە دەتوانێت لەناو ستێنتەکەدا گەشە بکات و تەسکی بکاتەوە. کەڵکوەرگرتن لە نێبۆلایزەر دەتوانێت ڕێگری لە ڕوودانی ئەم حاڵەتە بکات.
وتەی کۆتایی
زۆرێک لە نەخۆشییەکان و زیانەلاوەکییەکانیان دەتوانن بۆریی هەناسەتان تەسک بکەنەوە. ئەمە دەتوانێت ببێت بە هۆی تەنگەنەفەسی لە ئێوەدا. ستێنت بۆرییەکی بەتاڵە کە دەتوانێت لە بۆریی هەناسەی ئێوەدا دابنرێت تاکوو شوێنە تەسکەکە هەراو بکاتەوە و یارمەتیتان بدات ئاسانتر هەناسە بدەن. ستێنتەکەتان لە ڕێگەی ڕێکارێکەوە بەناوی برۆنکوسکۆپی دادەنرێت. لە کاتی برۆنکوسکۆپیدا پزیشکەکەتان کامێرایەکی نەرم بەناوی برۆنکوسکۆپ دەنێرێتە ناو دەم یان لووت، قوڕقوڕاگە یان نەیژەتانەوە.
-
کۆڕۆنای درێژخاوێن
8 خرداد 1402 -
ناوەندی سارکۆییدۆز
8 خرداد 1402 -
نۆرینگەی سی تاران
8 خرداد 1402 -
شیرپەنجەی سی چییە و چۆن دەرمان دەبێت؟
8 خرداد 1402 -
سارکۆییدۆز و فیبرۆزی سی
8 خرداد 1402 -
دەرهاوردنی شتە دەرەکییەکان لە سی چۆنە؟
8 خرداد 1402 -
تاقی کردنەوەی کارکردی سی چۆنە؟
8 خرداد 1402 -
تاقی کردنی خەو و تەواوی ئەو خاڵانەی کە دەبێت لەم بارەوە بزانن
8 خرداد 1402 -
ساغ کردنەوەی سی چییە و چۆن ئەنجام دەبێت؟
8 خرداد 1402 -
EBUS چییە؟بۆچی ئەم شێوازە بەکار دەهێنین؟
8 خرداد 1402