خزمەتگوزارییەکان

سارکۆییدۆز و فیبرۆزی سی

8 خرداد 1402 89 سەردان 0 بۆچوون

سارکۆییدۆز و فیبرۆزی سی دوو جۆرە نەخۆشی گرینگی سین کە پێویستیان بە تاوتوێ هەیە. فیبرۆزی سی جۆرێک نەخۆشی هەناسەییە کە باوترین شێوەی پێنۆمۆنی نێوەنجی دێتە ئەژمار. ئەم ناساندنە بەم هۆکارەیە کە  پێکهاتەی نەرمی سی بە پێکهاتەی پارێزەر دەگۆڕێت( کە سفت و فیبریە) هێرشی دەکرێتە سەر و کەم کەم جێگەی  پێکهاتەی سروشتی سی دەگرێتەوە.

سارکۆییدۆز جۆرێک نەخۆشی ماسینییە کە دەتوانێ  کاریگەری لە سەر زۆربەی ئەندامەکانی جەستە دابنێت، بەڵام سەرەتا لە سەر سی و لیمفەگرێ کاریگەری دادەنێت. ئەم ڕێنوێنییە سارکۆییدۆزتان بۆ تاوتوێ دەکات. بە وردی ئەم بەشە بخوێننەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ وردەکارییەکان، هۆکارەکان، هێماکان و شێوەی دەرمانی سارکۆییدۆز و فیبرۆز ئاشنا بن.

سارکۆییدۆز و فیبرۆزی سی:

فیبرۆزی سی چییە؟

فیبرۆزی سی دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەندامەکانی لەش نەتوانن ئۆکسیجن لەگەڵ دی ئۆکسیدی کەربۆن بگۆڕن و دەبێتە هۆی نەخۆشی و ناراحەتی لە هەناسە کێشاندا. لە لێکەوتە ئیحتیماڵییەکانی ئەم نەخۆشیە دەتوانین ئاماژە بە کێشەی هەناسە،  فشار خوێنی دووهەمی سی، کێشەی دڵ لە بەشی ڕاست و چوونە سەرەوەی  مەترسی شێرپەنجەی سی بکەین. فیبرۆزی سی هاتنەوەی نییە و دەرمانەکان دەتوانن بەرگری لە پێشچوونی نەخۆشییەکە بکەن و نیشانەکانی نەخۆشییەکە کەم بکەنەوە و کواڵێتی ژیان ببەنە سەرەوە.

هۆکارەکانی تووش بوون بە فیبرۆزی سی چییە؟

فیبرۆزی سی دەتوانێ بە هۆی ژەهری ناو هەوا وەکوو تۆز و خۆڵی سیلیکون، پەرتەو دەرمانی، کیمیا دەرمانی،دەرمانگەلێکی وەکوو دژە ئارتێمییەکان و هەندێک لە ئانتیبیوتیکەکانەوە تووشی مرۆڤ ببێت. لە لایەکی دیکەوە فیبروزی سی دەتوانێ لەگەڵ نەخۆشیگەلی ڕۆماتۆلۆجیک وەکوو نەخۆشی پێکهاتەی پارێزەر، بە تایبەت ئێسکێلڕۆز سیستێمیک، دێرماتومیوزیت، پلی میوزیت، ئارتریت ڕۆماتۆێید و سارکۆییدۆز هاوڕآ بێت. کاتێ کە ناسینەوەی هۆکاری جووڵێنەر ڕوون نەبێت پێی دەوترێت فیبرۆزی سی ئیدیۆپاتیک.

ناسینەوە:

چاوپێکەوتنی نەخۆش لە لایەن دکتۆرەوە و پشکنینگەلێکی وەکوو:

ئێسپیرۆمێتری و بڵاوبوونەوەی ئالۆئۆلی مۆیڕەگی.

سی تی ئێسکەنی سی بە ڕوونیەکی هەرە بانەوە.

شیکاری و شرۆڤەی گازی خوێن.

ئێکۆکاردیۆگرافی.

لە ئێستادا هیچ دەرمانیک ناتوانێت فیبرۆزی سی کەم بکاتەوە یان بە تەواوی بەری پێشچوونی نەخۆشیەکە  بگرێت. بەڵام هەندێ لە دەرمانەکان دەتوانن بە شێوەی کاتی نێشانەکانی نەخۆشی کەم بکەنەوە و کەمێک ئاهەنگی پێشچوونی نوخۆشییەکە کەم بکەنەوە.

لەو دەرمانانەی کە بۆ دەرمانی فیبروزی سی بە کار دەبرێن کۆرتیکۆئێستیرۆییدەکان و –Nئێستیل سیستێینەکانن. هەندێ جار دەرمانگەلێک کە کۆ ئەندامی بەرگری لەش سەرکووت دەکەن وەکوو؛ سیکلۆفێسفامید، ئازئێتیوپرین، مایکۆفنۆلات مۆفتیلیشبە کار دێن. ئۆکسیجن دەرمانی لە حاڵەتگەلی هیپۆکسمیدا دەتوانێت هەناسە کێشان چاک بکاتەوە. دەکرێت ئەم جۆرە دەرمانە بە شێوەی شەوانەڕۆژی یان تەنیا لە کاتی پشوودان یان چالاکی جەستەییدا بنوێنرێت. ساغ کردنەوەی دڵ و سی دەبێتە هۆی چاکتر بوونی کواڵێتی ژیان.  

سارکۆییدۆز چییە؟

سارکۆییدۆز جۆرێک نەخۆشیە کە بە دروست بوونی گرێگەلی نائاسایی بە نێوی گرانۆلۆم  کە لە پێکهاتەی ماسیاو دروست دەبێت، دەردەکەوێت.

ڕێگاکان و ڕێژەی دەرکەوتنی ئەم نەخۆشیە دەتوانێ زۆر جیاواز بێت و بە پێی ئەندامە بەر زیان کەوتووەکان و و ئاستی ئاوسیان جۆراوجۆرە. نەخۆشی سارکۆییدۆز لە نیوان منداڵان و کەسانی بەساڵاچوو زۆر کەم دەبینرێت و زۆرتر کاریگەری لە سەر گەورەساڵان هەیە.

هۆکارەکانی سارکۆییدۆز چییە؟

هۆکارەکانی ئەم نەخۆشیە هیشتا ڕوون نییە. بەڵام  پەیوەندی ئەم نەخۆشیە لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی کۆئەندامی بەرگری جەستە کە دەبێتە هۆی دروست بوونی گرانۆم لە ناو ئەندامە جۆراوجۆرەکانی لەشدا دەرکەوتووە و ناسراوە. ئەو بزوێنەرانەی کە ئەم کاردانەوە ماسینییە دەبزوێنن هێشتا تاوتوێ دەکرێن.

بە هۆی ئەوەی کە هەندێ لە خەڵک زۆرتر لە کەسانی دیکە کاریگەری نەخۆشی وەردەگرن( وەکوو وێنە ئافریقایی- ئەمریکییەکان)، ئەگەری ئەوە هەیە کە هۆکارە بۆماوەییەکان لە سەرچاوەی ئەم نەخۆشییەدا کاریگەریان هەبێت( بەڵام هێشتا نەسەلمێنراوە).

نیشانەکانی سارکۆییدۆز کامانەن؟

نیشانەکانی سارکۆییدۆز کامانەن؟

نیشانەکانی سارکۆییدۆز بە پێی ئەو ئەندامانەی کە لە ژێر کاریگەری نەخۆشییەکەدان جیاوازن. لە بارەی سی کە یەکێک لەو ئەندامانەیە کە زۆرتر لە ژێر کاریگەری ئەم نەخۆشی ناسیەدایە، هێماکانی ژێرەوەمان هەیە.

قۆزینی وشک.

کەم بوونی تاقەت بۆ وەرزش کردن.

تەنی هەناسە.

گیرۆدە بوونی لیمفەگرێ کە لەم نەخۆشییەدا باوە  بە گەورە بوون و بەرچاو کەوتنی لیمفەگرێ لە ناو ملدا، ژێری جەناگە، بانی ئیسکە چەڵەمە، لە ژیری باڵدا و لە کورماتیخی راندا دەردەکەوێت. دەرکەوتنی کێشەگەلی پێستی  لەگەڵ جومگەی سوور و یان بەرزبوونەوە کە دەتوانن هەڵماسن و ببنە هۆی ژانیش باون. هێماگەلی نا تایبەتی وەکوو یاوی کەم و بەردەوام و کەم بوونی کێشێچ ڕەنگە ببێت.

چارەسەری سارکۆییدۆز:

لە زۆربەی حالەتەکاندا سارکۆییدۆز، پێویستی بە دەرمان نییە. چوونکە پاش چەن مانگ یان چەن ساڵ نەخۆش چاک دەبێتەوە. ڕەنگە  گۆڕینی شیوەی ژیان و لە ژێر چاودێری دکتۆر بە کار هێنانی هێوەرکەرەکان( وەکوو پاراستامۆڵ و ئیبۆپرۆفێن) بۆ لابردنی ژان بەس بێت. دکتۆرەکان بە شێوەی قۆناغی  لە ڕێگای تیشکی X پشکنینگەلی هەناسە و پشکنینی خوێن بارودۆخی نەخۆشەکە تاوتوێ دەکەن، بۆ ئەوەی لە ئەگەری چارەسەر نەبوونی نەخۆش لە ڕێگای دەرمانەوە، باشتر بوون یان خراپتر بوونی نەخۆش تاوتوێ بکەن. ئەگەر خراپتر بێت ڕەنگە دەرمان بنوێنن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

call