خزمەتگوزارییەکان

پلێرۆسکۆپی و تۆراکوسکۆپی

8 خرداد 1402 69 سەردان 0 بۆچوون

پەردەی پلۆر کە بە پلۆرا ناسراوە، بریتییە لە پەردەیەک کە نێوان هەر دوو سییەکە دادەپۆشێت و پێک هاتووە لە دوو چین که پێیان دەڵێن پلێتەکانی پلۆر. ئەم چینانە بریتین لە چینی پلۆرای دیواری و پلۆرای ناوپۆشی. یەکەمیان بە جیاکردنەوەی سییەکان لە دیوارەی قەفەزەی سنگ، سییەکان لە دەرەوە دادەپۆشێت، لە حاڵێکدا کە ئەوەی دووهەم بەشی ناوەوەی سییەکان دادەپۆشێت. لە حاڵەتێکدا کە نەخۆشیی سییەکان لەم بەشەدا دروست بێت، پێویستمان بە پشکنینی ئەم بەشەیە. دوو شێوازی باو بۆ پشکنینی پەردەی پلۆر بریتین لە پلێروسکۆپی و تۆراکوسکۆپی. لەم نووسینەدا دەمانەوێت شرۆڤە لەسەر ئەم دوو شێوازە بکەین. لەگەڵمان بن.

پلێرۆسکۆپی و تۆراکوسکۆپی

پلێروسکۆپی چییە؟

پلێروسکۆپی ڕیکارێکی پزیشکییە کە تێیدا پزیشکەکان دەتوانن پشکنین بۆ بۆشاییی پلۆر بکەن. پلۆر بۆشاییەکە لەنێوان دوو شانەدا (پلۆرا) کە سییەکان دادەپۆشێت.

پلێرۆسکۆپی چۆن ئەنجام دەدرێت؟

لە کاتی ئەنجامدانی پلێروسکۆپیدا، بۆرییەک بەناوی پلێروسکۆپ لە ڕێگەی برینێکی بچووک لە دیوارەی سنگەوە دەخرێتە ناو بۆشاییی پلۆرەوە. پاشان پزیشکەکان دەتوانن بە کامێرایەکی تایبەت سەیری بۆشاییی پلۆر بکەن. پلێروسکۆپی دەتوانێت شێوازێکی تا ڕادەیەک ناداگیرکەر بێت بۆ ئەوەی دەرمان بکرێتە ناو بۆشایی پلۆرەوە بۆ ئەو کەسانەی وا تووشی دەردانی پلۆر (کۆبوونەوەی شل لە بۆشاییی پلۆردا) دەبن.

پلێروسکۆپی لە چ حاڵەتێکدا بەکار دێت؟

بە زۆری ئەم شێوازە بۆ نموونە هەڵگرتنی پلۆر بەکار دێت کە تەواوکەری شیکاریی پشکنینی پێشووی شلی پلۆرە، ئەو شلەی بە هۆی ئیلتیهابەوە لە بۆشایی پلۆردا دروست دەبێت یان بە وردیییەوە سروشتی برینی پلۆر دیاری دەکات.

توراکۆسکۆپی چییە؟

توراکوسکۆپی شێوازێکە کە بریتییە لە داخڵکردنی ئامێرێکی ئەندۆسکۆپی بۆ ناو بۆشایی پلۆر کە دەتواندرێت لەم حاڵەتانەی خوارەوە کەڵکی لێ وەر بگیرێت:

١ـ بینینی بۆشایییەکە (پلێروسکۆپی)

٢ـ ئەنجامدانی نەشتەرگەری

بۆ پلێروسکۆپی دەتوانرێت هێورکەرەوەیەکی ڕێژەیی ئەنجام بدرێت و ڕێکارەکە لە ژوورێکی تایبەت  بە ئەندۆسکۆپی و لەژێر چاودێریی پزیشکی پسپۆڕی سییەکاندا ئەنجام بدرێت.

هەر دوو ڕێکاری پلێروسکۆپی و تۆراکوسکۆپی بریتین لە داخلکردنی تۆراکوسکۆپ لە ڕیگەی برینێک لە سەر پێستەوە و لە هەردووکیاندا دەتوانرێت کامێرا بەکار بهێندرێت و ئامێری لاوەکییش دابنرێت. بە زۆری پێویستە یەک یان دوو ڕۆژ پاش تۆراکوسکۆپی کێم‌کێش (Drain) بەکار بهێندرێت.

پلێرۆسکۆپی و تۆراکوسکۆپی

تۆراکوسکۆپی بۆ ئەم حاڵەتانەی خوارەوە بەکار دێت:

  • بۆ هەڵسەنگاندنی برینی پلۆر و ئاوهێنانی سییەکان لەکاتێکدا کە پشکنینی ناداگیرکەر ئەنجامێکی تەواوی نەبووە.
  • بۆ پلۆرودیسیس لەو نەخۆشانەی تووشی دەردانی (ئاوهێنانی سییەکان) شێرپەنجەیی بەردەوامن.
  • بۆ شکانی بۆشاییەکان لەو کەسانەدا تووشی ئیمپایمان.
  • بۆ دیاریکردنی وردتر لە پاتۆلۆجییە نیوپلاستیکەکان و نەخۆشیی سلی پلۆرادا

نەشتەرگەریی تۆراکوسکۆپی بریتییە لە:

  • چاکسازیی پێنۆمۆسۆراکسی خۆڕسکی سەرەتایی
  • لۆبکتۆمی و نەشتەرگەریی کەمکردنەوەی قەبارەی سییەکان لە ئیمفیزمدا (سیەسوێ)
  • لابردنی گرێ و خانەکانی دەوری گرێیەکە
  • نموونەهەڵگرتن لە پارانشیمای سییەکان
  • لۆبکتۆمی و پنیۆمۆنێکتۆمی

ئامادەبوون بۆ توراکۆسکۆپی

بەر لە ئەنجامدانی تۆراکوسکۆپی، لەوانەیە پزیشک داوای پشکنینی خوێن یان پشکنینە باوەکانی ترتان لێ بکات. پێویستە نەخۆشەکە سەبارەت بەو دەرمانانەی وا بەکاریان دەهێنێت پزیشک ئاگادار بکاتەوە بۆ ئەوەی ئایا بەکارهێنانی ئەو دەرمانانە ڕابگرێت یان نا.

تۆراکوسکۆپی چۆن ئەنجام دەدرێت؟

ڕێک بەر لە دەستپێکردنی نەشتەرگەرییەکە، نەخۆش بە تەواوی بێهۆش دەکرێت. پاشان لە چەند شوێنێکی قەفەزەی سنگیەوە هەندێ برینی بچووک درووست دەکەن کە پزیشکی نەشتەرگەر لەوێوە ئامێری نەشتەرگەری و ئەندۆسکۆپ دەخاتە ناو سییەکانەوە، ئامێری تیشکی کە کامێرایەکی بچووکی لەگەڵە، وێنەکانی ناو سییەکان دەنێرێتە سەر مۆنیتۆرەکە. لە کۆتایی نەشتەرگەرییەکەدا، دەتواندرێت بە شێوەیەکی کاتی یەک یان دوو بۆری لە سنگدا دابنێن بۆ بەتاڵکردنەوەی شل و هەوا، برینەکان بە دورینەوە یان کلیپی نەشتەرگەری دادەخرێن.

قۆناغی پاش نەشتەرگەری

خەوتن لە نەخۆشخانەدا ١ بۆ ٤ ڕۆژ دەخایەنێت. بەڵام ئەگەر لە نەخۆشەکەدا بۆ بەتاڵکردنەوەی هەوا و شلەکان بۆرییان بەکار هێنابێت، تا کاتێ کە ئەو بۆرییانەیان دەر نەهێنابێت نەخۆش ناتوانێت بڕواتەوە بۆ ماڵەوە. لەوانەیە نەخۆشەکە لەپاش نەشتەرگەری هەست بە سڕی بکات و شلەمەنی و دەرمانی کانۆلای پێ بدەن. بەردەوام پشکنین بۆ ئاستی هەناسەدان و لێدانی دڵی دەکرێت. بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ئیلتیهاب، پسپۆڕێک پرۆڤەی هەناسەدانی پێ دەکات و نەخۆشەکە پێویستە لە هەر کاتژمێرێکدا یەک جار ئەو پرۆڤانە دووبارە بکاتەوە. جگە لەوەش یارمەتیی نەخۆشەکە دەدەن تاکوو بە زووترین کات بجووڵێت و بڕوات بەڕێوە تاکوو ڕۆیشتنی خوێنی باشتر ببێت و خێراتر چاک ببێتەوە. 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

call