چارەسەری لەیزەر چۆنە و چۆن دەکرێت؟
لیزر درمانی ریه استفاده از پرتوهای لیزر در زمینه پزشکی است. پرتوهای لیزر، پر انرژی هستند که در حین لیزر درمانی به قسمت ریه تابانده میشوند و در آنجا تأثیر میگذارند. بسته به تأثیر بیولوژیکی که قرار است پرتوهای لیزر بر روی بافت داشته باشند، پزشک طول موج، شدت، مدت زمان پالس و فرکانس پالس لیزر را تغییر میدهد. پزشکان در لیزر درمانی با پرتوهای نورِ پر انرژی و قوی کار میکنند. پزشک دستگاه را به سمت قسمتی از بدن که قرار است تحت درمان قرار گیرد، قرار میدهد.

چارەسەری لەیزەری سییەکان بە چ شێوازێک ئەنجام دەدرێت؟
لە چارەسەری لەیزەری سییەکاندا لە تیشکێکی چڕ بۆ لەناو بردنی خانەکانی شیرپەنجە کەڵک وەردەگیرێت. ئێوە لە نەخۆشخانە لە بەشی ئەندۆسکۆپی یان بەشی تیشکی ئێکس ئەم چارەسەرە وەردەگرن. چارەسەری لەیزەری سییەکان نزیکەی ٣٠ خولەک دەخایەنێت. ئەگەر شیرپەنجە ڕێگەی هەوای داخستبێت و بووبێت بە هۆی هەناسەتەنگیی ئێوە، چارەسەری لەیزەرتان بۆ بەکار دەهێنن. چارەسەری لەیزەر دەتوانێت یارمەتیتان بدات تاکوو سەرلەنوێ ئاسانتر هەناسە بدەن.
ئایا چارەسەری لەیزەر ئازاری هەیە؟
لە وڵامی ئەم پرسیارەدا دەبێ بڵێین کە ئەو ئازارەی بە هۆی چارەسەری لەیزەرەوە هەستی پێ دەکەن پەیوەندی بە جۆری لەیزەر و شوێنی چارەسەرکردنەکەوە هەیە. ژمارەیەک لە لەیزەرەکان دەبن بە هۆی دروستبوونی ئازارێکی سووک کە هاوشێوەی ئازاری ڕووشانێکی سووکە. بە زۆری ئەم ئازارە بە بێ بەنج کردنیش تەحەمول دەکرێت و پێویستی بە بەنج و بێهۆشی نییە. دەتوانرێت بۆ ئەو شوێنانەی وا بەرانبەر بە ئازار هەستیارن و هەروەها بۆ منداڵان مەرهەمی بەنج بەکار بهێندرێت. چارەسەری لەیزەری co2 پاش بەنجکردنی ناوچەیی ئەنجام دەدرێت.
بەگشتی چارەسەری لەیزەر چارەسەرێکی بێ ئازارە و هەست کردن بە ئازار لە کاتی چارەسەرکردنەکەدا بە زۆری وەکوو هەستکردن بە گەرما یان هەست کردن بە مرووژانەیەکی سووک وەسف دەکرێت. پاش وەرگرتنی چارەسەرەکەش، هەندێ نیشانە وەکوو ئازاری ماسوولکەکان ڕوو دەدەن کە بە زۆری پاش چەند ڕۆژێک کۆتاییان پێ دێت. تبی دەرزی لەیزەر بۆ ئەو کەسانەی وا دڵەڕاوکێیان هەیە و بەرانبەر بە ئازار هەستیارن، زۆر گونجاوە.
وتەی کۆتایی
چارەسەری لەیزەر پەیوەندی بە شێواز و شوێنی بەکار هێنانی ئەم چارەسەرەوە هەیە. بە درێژایی چارەسەرکردنەکە پێویستە هەم نەخۆشەکە و هەم تیمی چارەسەرکردنەکە چاویلکەی خۆپاراستن بەکار بهێنن. بۆ بەکارهێنانی پاڵسەکانی ڕووناکی، ئەو شوێنەی لە پێست کە زیانی بەرکەوتووە دەبێت خاوێن بێت. ئەگەر پێویست بکات، پزیشکەکە بەر لە دەستپێکردنی دەرمان مەرهەمیکی بەنجکردنی ناوچەیی بەکار دەهێنێت. ئەم کارە دەتوانێت هەر چەشنە هەستکردن بە گەرما و ئازاری سووک کەم بکاتەوە.
-
کۆڕۆنای درێژخاوێن
8 خرداد 1402 -
ناوەندی سارکۆییدۆز
8 خرداد 1402 -
نۆرینگەی سی تاران
8 خرداد 1402 -
شیرپەنجەی سی چییە و چۆن دەرمان دەبێت؟
8 خرداد 1402 -
سارکۆییدۆز و فیبرۆزی سی
8 خرداد 1402 -
دەرهاوردنی شتە دەرەکییەکان لە سی چۆنە؟
8 خرداد 1402 -
تاقی کردنەوەی کارکردی سی چۆنە؟
8 خرداد 1402 -
تاقی کردنی خەو و تەواوی ئەو خاڵانەی کە دەبێت لەم بارەوە بزانن
8 خرداد 1402 -
ساغ کردنەوەی سی چییە و چۆن ئەنجام دەبێت؟
8 خرداد 1402 -
EBUS چییە؟بۆچی ئەم شێوازە بەکار دەهێنین؟
8 خرداد 1402