خزمەتگوزارییەکان

تاقی کردنەوەی کارکردی سی چۆنە؟

8 خرداد 1402 74 سەردان 0 بۆچوون

تاقی کارییە پێشکەوتووەکانی سی( PFT) دیاری دەکەن کە سییەکانی ئێوە چەنێک باش کار دەکەن. ئەوان دیاری دەکەن کە چەنێک هەوا لە ناو سییەکانی ئێوەدا هاتوچۆ دەکات، چەنێک هەوا لە ڕێگای سییەکانەوە دەچێتە نێو خوێنی ئێوە و سییەکانی ئێوە لە کاتی وەرزش کردندا چۆن کار دەکەن. ئێمە لەم وتارەدا تاقی کارییە پێشکەوتووەکانی سیمان تاوتوێ کردووە. لەگەڵ ئێمە هاوڕا بن. ئێسپیرۆمێتری جۆرێک پشکنینی کارکردیی سییە کە لە ئێسپیرۆمیتر بۆ ئەنازە گرتنی هاتوچۆی هەوا و ڕێژەی هەوایەک کە لە ناو سییەکاندا هەیە کەڵک وەردەگرێت. تاقی کارییە پێشکەوتووەکانی سی ڕێژەی کارکردی سییەکانی ئێوە ئەنازە دەگرن.

تاقی کردنەوەی کارکردی سی چۆنە

تاقیکردنەوەی پێشکەوتووی سی چییە؟

تاقیکردنەوەی پێشکەوتووی سی(PFTs) جۆرگەلێکی جیاوازی تاقیکردنەوەی هەناسە لە خۆ دەگرێت کە ڕیژەی ئاڵوگۆری هەوا لە ناو سییەکاندا ئەنازە دەگرێت. سییەکانی ئێوە یارمەتیتان دەدەن بۆ ئەوەی کە هەوا بیرنە ناو سییەکانتان( دەم) و پاشان بیدەنە دەرەوە٠ بازدەم). جۆرگەلێکی پێشکەوتووی تاقیکردنەوەی سی بوونی هەیە. هەندێک لەم تاقیکردنەوانە ئەنازەی ئەو ئۆکسیجنە دەگرن کە  لە رێگای سییەکانەوە دێتە ناو خوێنتانەوە و وەردەگیرێت، هەروەها وەرزش چۆن لە سەر سێێەکانتان کاریگەری دادەنێت.

جۆرە پێشکەوتووەکانی تاقیکردنەوەی سی.

تاقیکردنەوە پێشکەوتووەکانی سی بریتین لە:

ئێسپیرۆمێتری چۆن ئەنجام دەبێت؟

لەم جۆرە لە تاقیکردنی پێشکەوتووەکانی سییەدا سەرەتا دکتۆر چەندانە گیرەی ەرم دەخاتە سەر لووتی ئێوە. ئەم گیرەگەلە گەرەنتی ئەوە دەکەن کە ئێوە لە ڕێگای دەمەوە هەناسە دەکێشن نە لە ڕێگای لووتەوە. لێوەکانی خۆتان دەنێنە لای یەکدانە کەرەستەی دەمیوە و ئەو تیکە دەمیە وەسڵ دەبێت بە یەکدانە ئێسپیرۆمیترەوە. پاشان دکتۆر خاڵگەلێکتان پێ دەڵێت لە بارەی ئەوەی کە چۆن هەوا لە سییەکانتانەوە بدەنە دەرەوە یان بیتێرنە ناوەوە.

پێلتیسمۆگرافی( ئەنازە گیری سی) جەستە چۆن ئەنجام دەبێت؟

لەم شێوەدا دکتۆر گیرەکانی لووتی ئێوە دادەنێت و ئێوە لە ناو جەبەیەکی ڕۆشندا دادەنیشن. دکتۆر دەرگاکە دەوەستێت. بۆ ماوەی پەنج خولەک دەرگاکە بەستراو دەمێنێت. ئەگەر لە شوێنی بەستراودا تووشی ناڕاحەتی دەبن دەبێت بە دکتۆرەکەتان بڵێن. دکتۆر دەتوانی یارمەتیتان بدات بۆ ئەوەی لە ماوەی پشکنینەکەدا هەست بە ڕاحەتی زۆرتر بکەن. لێوتان نزیکی ئەو تیکەیە دەکەنەوە کە بە شیوەی لێوە و دکتۆر خاڵگەلێکتان لە بارەی هەناسە کێشانەوە پێ دەڵێت. هەروا کە ئێوە هەناسە دەکێشن، ئێسپیرۆمێتر ئاڵوگۆڕی فشار یان قەبارە لە ناو جەبەکە دەبینێت بۆ ئەوەی یارمەتیمان بدات کە قەبارەی سی ئێوە ئەنازە بگرین.

پێلتیسمۆگرافی( ئەنازە گیری سی) جەستە چۆن ئەنجام دەبێت

تاقیکردنەوەی وەرزشی دڵ و سی چۆن ئەنجام دەبێت؟

لەم شێوەدا دکتۆر ئێوە وەسڵ دەکات بە دەزگاگەلێکەوە کە کوتانی دڵ، فشار خوێن و ئۆکسیجنی خوێنتان ئەنازە دەگرێت. پاشان لە سەر ترێدمیل دەڕۆنە ڕیگاوە. دەزگاکە  لە کاتی پشکنینەکەدا لە بوارگەلی جۆراوجۆرەوە دڵ، سییەکان و ماسوولکەکانی ئێوە  ئەنازە دەگرێت.

تاقیکردنەوەی پێشکەوتووی  سی چی کاتێ ئەنجام دەبێت؟

ئەگەر  نیشانەکانی نەخۆشی سی یان تەنگی هەناسەتان هەیە و یان تەماکۆ( دووکەڵ) دەکێشن، ڕەنگە دکتۆر تاقیکردنەوەی پێشکەوتووی سیتان بۆ بنوێنێت.

هێماکانی تێکچوونی سییەکان بریتین لە:

سفت بوونی پەراسوو و سێنگ، ژان یان فشار.

قۆزە، بە تایبەت ئەگەر ببێتە هۆی بەڵخەمێشەوە.

کێشە لە کاتی هەناسە کێشان.

تەنی هەناسە، هەناسە سواری.

خسە خسی سێنگ.

تەنانەت ئەگەر هیچ هێمایەکیشتان نەبێت ڕەنگە دکتۆرەکەتان وەکوو بەشێک لە پشکنینی جەستەیی، تاقیکردنەوەی پێشکەوتووی سیتان بۆ بنوێنێت.

چی کاتێک ئەنجام دانی تاقیکردنەوەی پێشکەوتووی سی پێویستە؟

PST یان تاقیکردنەوەی پێشکەوتووی سی بۆ ناسینی نەخۆشیگەلی ژێرەوە پێویستە.

ئاسم( تەنی هەناسە).

نەخۆشی درێژخایەنی گیریانی سی( COPD).

فیبروزی سی.

بێهێزی ماسوولکەی هەناسە کێشانی ئێوە.

تەنگ بوونی قوڕگی ئێوە.

چۆن بۆ تاقیکردنەوەی کارکردی سی ئامادە بین؟

پێش پشکنینی کارکردی سی، دکتۆر داواتان لێ دەکات کە:

بۆ ماوەیەکی کورت دەرمانەکانی هەناسەتان نەخۆن.

جلی ئاوەڵا و ڕاحەت لە بەر بکەن بۆ ئەوەی فشار نەگاتە سێنگتان.

پێش تاقیکردنەوەکە لە وەرزشی قورس خۆتان بپارێزن.

پێش تاقیکردنەوەکە تەماکۆ و بەرهەمی هاوشێوە مەکێشن.

ئەم کارگەلە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئێوە دڵنیا بن لەوەی کە ئەو ئاکامەی کە لە پشکنینی  PFT بە دەستی دێرن ڕێک و ڕاستە. هەروەها نابێت پێش پشکنینی PFT ئیوە نانێکی قورس بخۆن. هەروەها دەبێت لە هەر جۆرە کافێینێک خۆتان بپارێزن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

call